٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق ئاسمانەڕێکانی دادەخات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-دەستەڵاتی فڕۆكەوانی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بەهۆی هەڵبژاردنەوە، "سەعات 12ـی ئەمشەو، ئاسمانی عێراق بە ڕووی سەرجەم فرۆكەكان تاوەكو سەعات 6-ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە دادەخرێت."

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ یەكشەممە گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا رایگەیاند، هاتن و چوون لە دەروازەكانی شاری بەغدای پایتەخت دادەخرێت.

گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا روونی كردەوە، كە لە سەعات 10-ی شەوی سێشەممە 29/4/2014 بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت.  

 هاوكات راشیگەیاند بە هەمان شێوەیش هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل لە سەعات 10ی ئێوارەی سێشەممە قەدەخە دەكرێت.

رۆژی چوارشەممە 30/4/2014، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار