٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە هۆی ساختەکاریێکی زۆرەوە لە کەرکووک پارتی سکاڵا تۆمار دەکات

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک- تایبەت بەKDP.info/  گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکوک-گەرمیان، دەڵێت،لە زۆرێک لە بنکەکانی دەنگدانی تایبەت لە شاری کەرکووک، ساختەکاریی کراوە. هاوکات دەڵێت "ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان سکاڵامان تۆمار کردووە و داوایش دەکەین ئەو سندووقانەی ساختەکارییان تێدا کراوە پووچەڵ بکرێنەوە."

 

گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکوک-گەرمیان، بە kdp.info-ی راگەیاند، "سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە دوێنێوە نەخۆشخانەی ئازادی کە بەرێوبەرەکەی سەربە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانییە، بە تەنسیق لەگەڵ کۆمیتەکان و مەڵبەند، 280نەخۆشیان لە نەخۆشخانەکە خەواندووە و تەبەڵەیان بۆ دروست کردوون، بۆئەوەی ئەمڕۆ بەشداری لە دەنگدانی تایبەت بکەن وەکو نەخۆش و لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونیش 70 ئافرەتیان داخیل کردووە، کەچی ھیچیان منداڵیان نەبووە و لە نەخۆشخانەی جمھوریش ساختەکارییان کردووە بۆئەوەی دەنگەکانیان زیاد بکات."

گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک- گەرمیان گوتیشی: لە نەخۆشخانەی ئازادی دوو دەفتەری دەنگدان کە ھەریەکەیان 50دەنگە لەناو کۆگای ئەو نەخۆشانەیە دزیویانە.

عەدنان کەرکووکی گوتیشی: کۆمسیۆن لەم ساختەکاریانە ئاگادار کراوەتەوە و چاودێرانی لایەنە سیاسییەکانیش سکاڵایان تۆمار کردووە.

کەرکووکی روونیشی کردەوە، ئەگەر ئەوان نکۆڵی دەکەن کە ئەمە راست نییە، کۆمسیۆن و ئیدارەی نەخۆشخانە کامێرای چاودێرییان ھەیە و دەتوانن ئەو کامیرایانە وەکو بەڵگە بە کار بێنن تا راستی و دروستیی ھەواڵەکە روون ببێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆمسیۆن خۆی بێدەنگ کردووە و ھیچ ئیجرائاتێکی نەکردووە.

ناوبراو روونیشی کردەوە، "ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان سکاڵامان تۆمار کردووە و داوایش دەکەین ئەو سندووقانەی ساختەکارییان تێدا کراوە پووچەڵ بکرێنەوە."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار