کەرکووک... چەند بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان کرانە ئامانج و بە هۆیانەوە کوژراو و بریندار هەن

هەولێر-KDP.info- تیرۆریستێكی خۆكوژ له له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانیشاری كه‌ركووك لە گه‌ڕه‌كی واست، تیرۆریستێکی خۆکوژ خۆی ته‌قانده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كان 7 كه‌س كوژران و 6 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هاوكات له شارۆچكه‌ی حه‌ویجەیش له نزیك بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان، تیرۆریستێكی خۆكوژ خۆی ته‌قانده‌وه و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان كوژراوێک و بریندارێك هه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكهی‌شه‌وه له شارۆچكه‌ی خورماتوو، له نزیك بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان تیرۆریستێكی خۆكوژ خۆی ته‌قانده‌وه و 3 كه‌س كوژران و 8 كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون، هاوكات له‌ناو شاری كه‌ركووك هێرش كرایه سه‌ر 2 بنكه‌ی ده‌نگدان و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له گه‌ڕه‌كی ئه‌سرا و مه‌فقوودین له شاری كه‌ركووك چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو به ته‌قه‌كردن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان به‌ڵام هیچ زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
چێی ئاماژه‌یه دوای هاتنی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله بۆ ناو شاری كه‌ركووك به بڕیاری پارێزگاری كه‌ركووك، ئه‌مه سێیه‌مین حاڵه‌تی ته‌قه‌كردنه كه له بنكه‌كانی ده‌نگدان روو بدات.
"کوردستان تی ڤی"




