نێچیرڤان بارزانى له‌گەڵ شاندێكى بازرگانیى ئێران‌دا، كاراكردنى كه‌ناڵه‌كانى په‌یوه‌ندییه بازرگانییەکانیان خستنە بەر باس

هەولێر-KDP.info-سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان،نێچیرڤان بارزانى، لەگەڵ شاندێكى بارزگانیى كۆمارى ئیسلامیى ئێران‌دا، په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران‌دا خستە بەر باس و چۆنیه‌تیى بره‌ودان و پێشخستن و فراونكردنى بواره‌كانى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ئابوورى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران‌دا جەختی لێ کرایەوە.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ى نیسانى 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى، پێشوازى له شاندێكى بارزگانیى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرد كه له به‌رپرسى كۆمیته‌ى په‌ره‌پێدانى بازرگانیى ئێران ـ عێراق، ڕۆسته‌مى قاسمى و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران و پسپۆڕانى بوارى بازرگانى و ئابوورى به تایبه‌تیش هه‌ردوو بوارى وزه و كاره‌با پێك هاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرا و تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تیى بره‌ودان و پێشخستن و فراونكردنى بواره‌كانى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ئابوورى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران‌دا و بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، هه‌ردوولا داكۆكییان له‌سه‌ر كاراكردنى هه‌موو كه‌ناڵه‌كانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕێوشوێنى چۆنیه‌تیى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان هه‌ردوولا بۆ دوو به‌رابه‌رى ئاستى ئێستا و فراوانكردنى ئاستى هاریكاریى بوارى وزه تاوتوێ كرا و بڕیار درا چه‌ند كۆمیته‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولادا پێك بهێنرێن بۆ ئه‌وه‌ى به وردى كار له‌سه‌ر خواست و ئامانجى هاوبه‌ش و پلانى هه‌ردوولا بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان بكه‌ن و بیانخه‌نه بوارى جێبه‌جیكردنه‌وه.




