سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی دەكات

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی سەرۆكی كۆمەڵەی یەكگرتنی عێراقی و شێخ غانی و شێخ محەممەد، نوێنەرانی تایبەتی شێخ نەهرۆ شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی كرد.
لەم دیدارە کە ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی 4ـی 2014 لە سەڵاحەددین بەڕێوە چوو، شاندی میوان سوپاس و خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداریان لەگەڵ سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند و سەرۆك بارزانییش بە گەرمی بەخێرهاتنی كردن.
هەر لەم دانیشتنەدا قسە لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڵبژاردنی پارێزگاكانی هەرێم كرا.




