٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی عێراقی فیدڕاڵ لە ڕۆمانیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی، پێشوازی لە باڵیۆزی عێراقی فیدڕاڵ لە وڵاتی ڕۆمانیا، عومەر بەرزنجی كرد.

لە دیدارێكدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی 4ـی 2014 لە سەڵاحەددین بەڕێوە چوو، بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و هەروەها هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگاكانی هەرێم قسەی لەسەر كرا و، پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتی ڕۆمانیایش تاوتوو كرا.

هەر لەم دیدارەدا باس لە چۆنیەتیی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ڕۆمانیا كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار