پارتی و یەکگرتوو ڕێککەوتن
__2014_04_28_h20m38s3__BA.jpg)
هەولێر- تایبەت بە KDP.info- ئەندامی هەردوو شاندی دانوستاندکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆ بوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا ڕێککەوتنی نێوانیان بۆ بەشداریی یەکگرتوو لە کابینەی هەشتەمدا ڕاگەیاند.
ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی، فازڵ میرانی، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی‌دا کە پێوەست بوو بە بەشدارییان لە کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا ڕێککەوتین."
میرانی گوتیشی، "ڕێککەوتنێکمان واژۆ کردووە و سوپاسی یەکگرتوو دەکەین بۆ هەڵوێستی ئەرێنیییان و سوود لە پڕۆژەکانی یەکدییش وەردەگرین"، گوتیشی "خاڵە هاوبەشەکانمان زیاترن لەوانی دی."
بەپێی ڕێککەوتنەکە،1- وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى. 2-وه‌زیرى كاره‌با. 3-وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاربارى په‌رله‌مان. 4-وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌روه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان. 5-فه‌رمانگه‌ى كاروبارى ڕێكخراوه NGOكان. 6- به‌شداریكردن له‌هه‌موو پۆست و پله‌یه‌كی دیكه‌ى حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا. دراون بە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
میرانی هەروەها گوتی، "پێشتر بۆچوونێک هەبووە لە لای برایانی یەکگرتوو کە وەزارەتی کارەبا وەرناگرن، بەڵام ئێمە پێمان ڕاگەیاندن کە کارەبا وەزارەتێکی خزمەتگوزارییە و هیچ گرفتێکیشیان بۆ نایەتە پێش."
زیاتر گوتی، "بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، مەودایەکی باشمان بڕیوە و سوپاس کە ماوەیەکی زۆرە ئارامتان گرتووە، بەڵام لە وڵاتێکی فرەمەزهەب و ئایین و بیروبۆچۆنی جیا پێکهێنانی حکوومەت تێیدا ئاسان نییە."
میرانی پێوەست بە چاکسازیش گوتی، "لاریمان نییە کە لەگەڵ هەموو لایەنەکان ڕێک بکەوین، چونکە خاوەنی پڕۆژەی چاکسازی سەرۆک بارزانییە و بەرنامەی کاری پارتی بۆ حکوومەتی نوێ بەقەدەر هەموو پڕۆژە چاکسازییەکانی لایەنەکانیشە."
دەبارەی یەکێتی و بەشداریشی لە کابینەی نوێ‌دا ڕایگەیاند. "هێزێکە و گرینگە لە حکوومەتدا بەشدار بێت و پێشتریش گوتوومە کە بەدیلی یەکێتی هەر یەکێتییە، بەڵام کە لە دەستکەوتەکان خۆیان ناکەن بە شەریک و لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنیشدا هێرشمان دەکەنە سەر و لەولایشەوە گۆڕانیش هەروا، ئێمە لە هەردوو لاوە بە پەلاماری ئەوان کەوتووین، بەڵام جارێ بەرگەی ئەو هێرشانە دەگرین. دڵنیاشتان دەکەینەوە کە هەر گرفتێک هەبێت بە ئاراستەی دەروستبوونەوەی شەڕی نێوخۆدا ناچینەوە."
هاوکات دەڵێت "هیچ لەمپەرێک بە خواستی هیچ کەس و لایەنێکیش نەخراوەتە بەردەم یەکێتی و دیوارێکیش لە نێوان ئێمە و یەکێتیدا نییە."
گوتیشی کە "زمانی زبر خزمەتی هیچ لایەک و دۆزی نەتەوەکەمان و هەرێمەکەیشمان ناکات."
لای خۆیەوە ئەندامی لێژنەی دانوستاندکاری یەکگرتووی ئیسلامی، مەولوود باوەموراد دەڵێت، "پێمان وایە بەپێی ئیسحقاقی هەڵبژاردن بەشداریمان کردووە."
مەولوود باوەموراد زیاتر گوتی، "گەیشتینە دواهەنگاوەکانی بەشداری یەگرتوو، ئێمە لە سەرەتاوە بڕیاری بەشداریمان داوە و هەوڵیشمان داوە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی یەکێتیی نیشتیمانی کە قۆناخەکە پێویستی پێیەتی."
هەروەها دەڵێت "ڕاستە کێشەمان لەسەر وەزارەتی کارەبا هەبووە بەڵام پاش ڕاوێژێکی زۆر گەیشتینە ئەو بڕوایەی کە دەتوانین لە ڕێگەیەوە خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتیان بکەین."
باوەموراد، دەربارەی پاکێجەکانی چاکسازییش گوتی "لە کۆبوونەوەکاندا باسمان کردوون و لەگەڵ برایانماندا لە حکوومەتی هاوبەشدا کاریان لەسەر دەکەین."
دەقی ڕێککەوتنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە ئەمڕۆ دووشەممە واژۆیان کرد:
به ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
ڕێكه‌وتنامه‌ى هه‌ردوو وه‌فدى دانوسانكارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕێكه‌وتى 28/4/2014 هه‌ردوو وه‌فدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان له باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان - هه‌ولێر كۆ بوونه‌وه و له‌پێناو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانى گه‌لى كوردستان و ئاماده‌سازى بۆ ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه‌كانى قۆناغى داهاتوومان و به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى حكوومه‌تێكى هاوبه‌شى بنكه‌فراوان كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داخوازییه‌كانى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانى گه‌لى كوردستان و بێت و به ئامانجى خزمه‌تكردنى هاووڵاتیان به دادپه‌روه‌رانه و بێ هیچ جیاوازییه‌ك، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه پێكهاتن:
1-كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌سپێكى قۆناغێكى سیاسیى نوێ ده‌بێت له كار و ئه‌ركى حكوومه‌تدا كه هه‌ردوولامان و هه‌موو لایه‌نه به‌شداره‌كان به گیانى به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه كار بۆ ئیراده‌یه‌كى سیاسیى هاوبه‌شى چاكسازیى هه‌مه لایه‌نه و گشتگیر به گوێره‌ى به‌رنامه‌كانى چاكسازیى هه‌موو لایه‌نه‌كان و به‌شداری و شه‌راكه‌تێكى ڕاسته‌قینه له جومگه‌كانى داڕشتن و وه‌رگرتنى بڕیارى سیاسى و ئیدارى له‌م كابینه نوێیه‌دا بكه‌ن.
2-هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته پرنسیپى هاووڵاتیبوون پێوه‌ر و بنه‌ماى سه‌ره‌كیى ئامانجى كاراتركردنی حكوومه‌ت بێت، ئه‌مه‌ش به پابه‌ندبوون به یاساسه‌روه‌رى و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر جۆره ده‌ستێوه‌ردانێك له كاروبارى وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه و ده‌زگاكانى حكوومه‌ت ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.
3-هه‌ردوولا پێكهاتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كارنامه‌ى حكوومه‌تى بنكه‌فراوان و به‌رنامه‌ى سیاسه‌ته گشتییه‌كانى له لایه‌ن لێژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى لایه‌نه به‌شداربووه‌كانى كابینه‌ى هه‌شته‌مه‌وه ئاماده ده‌كرێت و پێكه‌وه كار بۆ پشتگیرى و سه‌رخستنى ئه‌م كابینه‌یه و به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌ته هاوبه‌شه‌كه بكه‌ن.
4- كارى هاوبه‌ش بۆ كاراتركردنى ڕۆڵى په‌رله‌مان وه‌ك نوێنه‌رى ئیراده‌ى خه‌ڵكى كوردستان و سه‌رچاوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى له ئه‌ركه‌كانى یاسادانان و چاودێرى و به‌دواداچوون و پرسینه‌وه له داموده‌زگه‌كانى حكوومه‌ت و بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا دووپات كردوه.
5- هه‌ردوو لایه‌نى وه‌فدى دانوسانكارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پشكى یه‌كگرتوو له كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌بێت:
1- وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى.
2-وه‌زیرى كاره‌با.
3-وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاربارى په‌رله‌مان.
4-وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌روه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان.
5-فه‌رمانگه‌ى كاروبارى ڕێكخراوه NGOكان.
6- به‌شداریكردن له‌هه‌موو پۆست و پله‌یه‌كی دیكه‌ى حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان
فازل میرانى مولود مراد محی ا‌لدین




