٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بزووتنەوەی گۆڕان: کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە سلێمانی سەربەخۆیی لە دەست داوە

سەرچاوە: KDP.info

هەلێر-KDP.info-  بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، کە بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەربەخۆیی لە دەست داوە و لەسەر کارئاسانیکردن بۆ ساختەکاری دەیدەن بە دادگا.

ماڵپەڕی (سبەی)-ی بزووتنەوەی لە زاری پارێزەرێکەوە بڵاوی کردووەتەوە: "ئەمڕۆ لە کاتی دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدان، کۆمەڵێک خروقات ئەنجام دراون، لەوانەش بردنەژوورەوەی مۆبایل بە مەبەستی وێنەگرتنی کارتی دەنگدان".
گوتیشی: ئێمە خەڵکمان لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە مۆبایل نەبەنە ژوورەوە، چونکە بەپێی بڕیاری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، بردنەژوورەوەی مۆبایل بۆ نێو بنکەکانی دەنگدان قەدەغەیە، بەڵام هاوڕێ تۆفیق بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆن بە هاووڵاتیانی گوتووە، بردنەژوورەوەی مۆبایل ئاساییە، ئەوەش بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ پرۆسەی ساختەکاری بکات".
ئەو ئەندامەی ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان جەختی کردەوە، کە "روودانی هەرکێشەیەک دەخەینە ئەستۆی بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆن و دەیدەین بە دادگا، چونکە پێشێلکاریی کردووە لە بڕیاری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، کە بردنەژوورەوەی مۆبایل بە هەموو شێوەیەک قەدەغە دەکات."

هەواڵی پەیوەندیدار