٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم: پرۆسەی دەنگدانی تایبه‌ت باش بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەی گشتیی پۆلیسی هەرێم دەڵێت، هیچ گرفتێك بۆ دەنگدانی تایبەت دروست نەبووە و تا كاتی دیاریكراوی كۆمسیۆنیش، دەنگدانی تایبەت بەردەوام دەبێت. ئەوەش دەخاتە ڕوو كە پلانی ئەمنی بۆ ڕۆژانی هەڵبژاردن دانراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم، مافپەروەر لیوا عەبدوڵڵا خەیلانی، لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتی: "ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت لە سەعات 7ـی بەیانییەوە دەستی پێ كردووە و سەعات 6ـی ئێوارە كۆتایی پێ دێ واتا بۆ ماوەی 11 سەعات بەردەوام دەبێت".

دەربارەی ڕێژەی بنكەكانی دەنگدانیش دەڵێت: "لە هەولێر 48 بنكەی دەنگدانی تایبەت هەیە و 42ـی لە دەرەوەی شارە و 16ـی لەناو شاری هەولێرە، لە سلێمانییش 31 بنكەیە و 21ـی لە دەرەوەی شارە و 10ـی لەناو شارە، هەروەها لە دهۆكیش 15 بنكەیە كە 9ـی لە دەرەوەیە و 6ـی لەناو دهۆكە، بە گشتییش دەكاتە 94 بنكەی دەنگدانی تایبەت".

 گوتیشی: "ئێمە وەكو پۆلیسی هەرێمی كوردستان ئەوە یەكەمین ئەزموونمان نییە و چەندین هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستاندا بەڕێوە چوون، پلانی ئەمنیمان داناوە لە چوارچێوەی هەموو پارێزگاكان و هێزەكانمان دابەش كراون بە مەبەستی پاراستنی ئەمنییەتی هەموو بنكەكانی دەنگدان و پۆلیسیش هەمووی لە ئامادەباشیدایە لە رۆژی 26ـی مانگەوە هەتاكو كۆتایی پرۆسەی دەنگدانی گشتی، هەموو رێنماییەكیش دراوەتە ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیس كەوا بە هیچ شێوەیەك دەست لە پرۆسەی هەڵبژاردن وەرنەدەن تەنها ئەركەكانیان ئەوەیە كە ئەمنییەت بپارێزن".

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم ئەوەشی خستە ڕوو كە زۆر پێویستە كارمەند و ئەفسەرەكانی پۆلیس بەشداری لەو پرۆسەیەدا بكەن.

ڕوونیشی كردەوە: "هەتا ئێستا هیچ گرفتێك بۆ دەنگدانی تایبەت دروست نەبووە".

هەواڵی پەیوەندیدار