٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەڵبژاردنی تایبەتدا زیاتر لە 72 هەزار كەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی مافی دەنگدانیان هەیە

سەرچاوە: KDP.info
سلێمانی-KDP.info- لە شاری سلێمانییش هاوشێوەی سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان، دەنگدانی تایبەت لە سەعات 7ـی سەرلەبەیانییەوە دەستی پێ كردەوە و بە شێوەیەكی گشتی لە پارێزگای سلێمانی 31 ناوەندی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت تەرخان كراوە كە لەو ژمارەیەش 10 ناوەندیان لەناو شاری سلێمانین. لە هەڵبژاردنی تایبەتدا لە سەر ئاستی هەرێم 182 هەزار و 897 كەس لە هێزە ئەمنییەكان و بەندكراوان و نەخۆش مافی دەنگدانیان هەیە كە زیاتر لە 72 هەزاریان لە سنووری پارێزگای سلێمانین، وێڕای ئەوەش 24 هەزار ئاوارەی خوارووی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە. 
سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پرۆسەكەش لە شاری سلێمانی، لە بنكەی نەخوشخانەكان و بە تایبەت نەخۆشخانەی شار زۆر بە سستی پرۆسەكە بەڕێوە دەچێت، بەڵام لە بنكەی تایبەت بە هێزە ئەمنییەكان قەرەباڵغی بە دی دەكرێت.
سلێمانی / ئارمان مەلازادە
 

هەواڵی پەیوەندیدار