٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بازگەی سلێمانی -عەربەت، تیمێکی "كوردستان تی ڤی" ڕادەگرێ و هەوادارانی گۆڕانیش هێرشیان دەکەنە سەر

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- تیمێکی "کوردستان تی ڤی" لە بازگەی سلێمانی –عەربەت، ڕادەگیرێت و هەوادارانی بزووتنەوەی گۆڕانیش هێرشیان دەکەن سەر و یەکێک لە کارمەندانی کەناڵەکە بریندار دەکرێت.

پاش گەڕانەوەیان لە شاری هەڵەبجەی شەهید لە روماڵكردن و گوازتنەوەی راستەوخۆی ئاهەنگی پاڵپشتیی دۆست و لایەنگرانی پارتی لە شاری هەڵەبجەی شەهید، تیمی نووسنگەی "كوردستان تی ڤی" لە سلێمانی لە لایەن ژمارەیەك لە هەوادارانی گۆڕانەوە لە رێگەی نێوان عەربەت سلێمانی چەندین جار بە هێما و جنێوی ناشیرین "ئیهانە" کران.

پەیامنێرمان زیاتر ڕوونی کردەوە، لە ناو بازگەی سلێمانی عەربەت هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبیلی sng-ی كەناڵەكە و پاش گەیشتنی تیمی تەلەڤزیۆنی "كوردستان تی ڤی" كە لە ناو ئۆتومبێلێكی دیكەدا بوون، لە لایەن ئاسایشی بازگەكەوە تیمی "كوردستان تی ڤی" رادەگیرێن و هەوادارنی گۆڕانیش هێرش دەكەنە سەر كارمەندێكی كەناڵەكە و برینداری دەكەن.

گوتیشی، بەڵام لە لایەن هیزە ئەمنییەكانی بازگەكەوە بە بیانووی ئەوەی كە لە دەرەوەی سنووری ئەواندایە، پەلاماردەران دەستگیر ناكرێن و پاش راگرتنی تیمی كوردستان تی ڤی بە بیانووی ئەوەی گوایە وێنەیان گرتووە، بۆ ماوەیەك رایاندەگرن و پاش پشكنینی مۆبایلەكانیان و رۆیشتنی هەوادارانی گۆڕان ئینجا ئاسایشی بازگەكە رێگە بە رۆیشتنی تیمەکە دەدات بڕۆن.

 ئارمان مەلازادە 

هەواڵی پەیوەندیدار