٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. ھێرش کرایە سەر دوو بنکەی ھەڵبژاردنەکان و قوربانی لێکەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەت بە KDP.info-ئەمڕۆ لە مووسڵ ھێرش کرایە سەر دوو بنکەی ھەڵبژاردنەکان و، لە ئاکامدا پێنج کەس بریندار بوون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بە kdp.info-ی راگەیاند: ئەمڕۆ لە بنکەی شەمسیات کەسێکی خۆکوژ خۆی تەقاندەوە، لە ئاکامدا چوار ھاووڵاتیی مەدەنی بریندار بوون.

سەعید مەموزینی گوتیشی: لە ناوچەی باب و لبێزیش بۆمبێکی چێندراو لەناو بنکەیەکی ھەڵبژاردن تەقییەوە، لە ئاکامدا ھاووڵاتییەک بریندار بوو.

راشیگەیاند: ھەر ئەمڕۆ رێکخراوی تیرۆرستیی عێراق و شام ناسراو بە داعش بەیاننامەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ھەڕەشەیان لە ھاووڵاتیان کردووە بەشداری لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان نەکەن.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە 30/4/2014 بەڕێوە بچێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار