کۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان و کۆمکارى عه‌ره‌بى رێککه‌وتنى هاوکارىیان بۆ چاودێرىکردنى هه‌ڵبژاردنه‌کان واژۆ کرد
__2014_04_27_h18m11s17__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- کۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان رێککه‌وتنێکى هاوکارى له‌گه‌ڵ کۆمکارى عه‌ره‌بى بۆ چاودێریى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو واژۆ کرد.
رێککه‌وتنه‌که به نوێنه‌رایه‌تیى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان (سه‌ربه‌ست مسته‌فا ره‌شید) سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى کۆمیسیاران و (وه‌جیهـ حه‌نه‌فى) سه‌رۆکى نێرده‌ى کۆمکارى عه‌ره‌بى واژۆ کرا.
له رێککه‌وتنه‌که‌دا بریار درا به بڵاوکردنه‌وه‌ى (9) تیمى چاودێرى به نزیکه‌ى (26) چاو‌دێر به ره‌گه‌زه جیاوازه‌کانى عه‌ره‌بى له پارێزگاکانى (به‌غدا، به‌سره، نه‌جه‌ف، هه‌ولێر، دهۆک، سلێمانى) بۆ چاودێریکردنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو بۆ نوێنه‌رایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى و ئه‌نجوومه‌نى پاریزگاکانى هه‌رێمى کوردستان که بریاره هه‌ردووکیان له 30/4/2014 ئه‌نجام بدرێن.
له دواى واژۆکردنى رێککه‌وتنه‌که کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى بۆ هه‌ردوو سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى کۆمیسیاران و سه‌رۆکى نێرده‌ى کۆمکارى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر ته‌واوى رێککه‌وتنه‌که ساز کرا، دواتریش وه‌لامى پرسیارى رۆژنامه‌نووسان درایه‌وه.
ئه‌ندامانى نێرده له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى ده‌زگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئه‌لیکترۆنى و کارتى ده‌نگدانى ئه‌لیکترۆنى و چۆنیه‌تیى به‌کارهێنانى له لایه‌ن کۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه یه‌که‌م جار بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاگادار کرانه‌وه.




