مه‌سروور بارزانی بۆ پاڵەوانانی له‌شجوانی: ئێوه پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌ن

هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، پێشوازی لە سه‌رۆكی یه‌كێتیی وابای كوردستان بۆ له‌شجوانی، ئه‌حمه‌د مه‌جید و پاڵه‌وانی پاڵه‌وانانی جیهان، سه‌ردار ئیسماعیل کرد و پێی ڕاگەیاندن، "وه‌رزش بۆ ناساندن گرنگه، چونكه سنووری نییه و هه‌واداری له هه‌موو قوژبنێكی جیهاندا هه‌یه، ئێوه ده‌توانن له رێگه‌ی وه‌رزشكه‌تانه‌وه نوێنه‌رایەتیی میلله‌ته‌كه‌تان بكه‌ن."
لەو دیدارەدا کە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بەڕێوە چوو، مه‌سروور بارزانی به گه‌رمی به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی یه‌كێتیی وابای كوردستان بۆ له‌شجوانی، ئه‌حمه‌د مه‌جید و پاڵه‌وانی پاڵه‌وانانی جیهان، سه‌ردار ئیسماعیل و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان، سابیر ئه‌حمه‌د كرد و پیرۆزبایی ئه‌و خه‌ڵاته جیهانییه‌ی لێ‌كردن، كه له پاڵه‌وانێتی مسته‌ر یونیڤێرسی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردووی ئه‌ڵمانیا وه‌ك نوێنه‌ری كوردستان به ده‌ستیان هێنا و گوتی: ئێوه جێی شانازی ئێمه‌ن و سه‌ری ئێمه‌تان به‌رز كرده‌وه. ئێوه پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌ن و ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌تان به ده‌ست هێناوه. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی به ئه‌ندامبوونی یه‌كێتیه‌كه‌یانی له یه‌كێتیی ئاسیا بۆ له‌شجوانی لێ‌كردن.
پاشان سه‌ردار ئیسماعیل باسی له كار و چالاكییه‌كانی یه‌كێتیه‌كان و به‌شداریكردنیان له‌و پاڵه‌وانێتییه جیهانییه كرد و گوتی: ئێمه وه‌ك نوێنه‌ری كوردستان به ئاڵای پیرۆز و مارشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب به‌شدار بووین، كه پێشتر هه‌ر له رێگه‌ی به‌غداوه به‌شداریمان له‌و پاڵه‌وانێتییه جیهانیانه ده‌كرد.
دواتر ئه‌حمه‌د مه‌جید باسی له هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ به ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیی وابای كوردستان بۆ له‌شجوانی كرد، كه به په‌سندكردنی ئه‌ندامێتیان له‌و یه‌كێتییه جیهانییه‌دا له‌و له‌مپه‌رانه رزگاریان بوو، كه به‌غدا بۆیانی دروست ده‌كرد.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له رۆڵ و بایه‌خی وه‌رزش له ناساندنی كورد به جیهانی ده‌ره‌وه كرا و مه‌سروور بارزانی گوتی: وه‌رزش بۆ ناساندن گرنگه، چونكه سنووری نییه و هه‌واداری له هه‌موو قوژبنێكی جیهاندا هه‌یه، ئێوه ده‌توانن له رێگه‌ی وه‌رزشكه‌تانه‌وه نوێنه‌رایەتیی میلله‌ته‌كه‌تان بكه‌ن. ئێوه كه به ئاڵای پیرۆزی كوردستان به‌شداری پاڵه‌وانییه‌كان ده‌بن، مه‌رج بردنه‌وه نییه، بەڵكو مه‌به‌ست زیاتر ناساندن و گه‌یاندنی په‌یامی گه‌له‌كه‌تانه به گه‌لانی جیهان.
له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس له كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م وه‌رزش له كوردستان به گشتی و بواری له‌شجوانی به تایبه‌تی كرا، كه تا ئێستا پرۆژه‌یاسای لیژنه‌ی ئۆلۆمپی له په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ نه‌كراوه. هه‌ر په‌یوه‌ست به چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان چه‌ند پێشنیارێك خرانه روو و به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پێویسته ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بواره ده‌كه‌ن كه‌سانی پسپۆر و لێزان بن و گرنگی و به‌های وه‌رزش بزانن و گوتی: ئه‌وه‌ی ویستی نه‌بێ پێش ناكه‌وێ، كاتێكیش وه‌رزشوانێك به توانای خۆی ده‌گاته لوتكه ده‌بێ پشتیوانی بكرێ و هه‌قی خۆشیه‌تی له لایه‌ن به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یه‌وه خه‌ڵات بكرێ و ملوانكه‌ی رێزلێنان وه‌ربگرێ. ئه‌مه‌ش پێویسته به یاسا رێك بخرێ.
له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا خه‌ڵات و چه‌ند وێنه‌یه‌كی پاڵه‌وانێتی مسته‌ر یونیڤێرسیان پێشكه‌شی مه‌سروور بارزانی كرد و له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێزیان گوتی: ئێمه شانازیتان پێ ده‌كه‌ین و پشتیوانیی خۆشی بۆ پێشكه‌وتنی زیاتریان ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.




