٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرلین... لایەنگرانی یەكێتی و مالیكی رێگرییان لە دەنگدەرانی پارتی كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەورووپا - تایبەت بە KDP.info/ ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەو وڵاتانەی كە هاووڵاتیانی عێراقی و كوردستانی تێیدا نیشتەجێن دەستی پێ كرد. سەرچاوەیەكیش دەڵێت، لە بەرلین لایەنگرانی نووری مالیكی و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەهۆی نانەوەی ئاڵۆزییەوە، رێگرییان لە لایەنگی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد كە دەنگ بدەن و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان لە پرۆسەی دەنگدان بێبەش بوون.

لە وڵاتی ئەڵمانیا وێڕای ئەوەی كە لە هەندێك ناوچە بەهۆی باران بارین ئاستەنگی بۆ هاووڵاتیان دروست بوو؛ سەعات نۆی سەرلەبەیانی سندووقەكانی دەنگدان بە ڕووی هاووڵاتیان كرانەوە.

سەرچاوەیەك بە KDP.infoی راگەیاند كە لە بەرلین لایەنگرانی نووری مالیكی و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەهۆی نانەوەی ئاڵۆزییەوە، رێگرییان لە لایەنگی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد كە دەنگ بدەن و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان لە پرۆسەی دەنگدان بێبەش بوون.

هەروەها لە وڵاتانی نۆروێژ و ئوسترالیا و سوید و بەریتانیا و هۆڵەندا و ژمارەیەك وڵاتی دیكەی پرۆسەی دەنگدان بەرێوە دەچێت.

بڕیارە پرۆسەی دەنگدان بۆ رەوەندی كوردستانی و عێراقی دوو رۆژ بخایەنێت.

ن. جەبەلی

هەواڵی پەیوەندیدار