سێشەممەی دادێت پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

هەولێر- KDP.info- پەرلەمانی کوردستان ئاگاداری سەرجەم ئەندامەکانی دەکاتەوە، سەعات 11-ی پێشنیوەڕۆی سیشەممە 29/4/2014 لە پەرلەمانی کوردستان بۆ تەواوکردنی بەرنامەی کاری دانیشتنی یەکەم ئامادە بن.
ئەوەش دەقی بانگهێشتی پەرلەمانە بۆ ئەندامانی خولی چوارەم
بۆ سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان / بەریز
ب / بانگهیشتی کۆبونەوە
لەسەر داوای فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئاگاداری سەرجەم ئەندامە بەریزەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکەین، کاتژمیر (11) ی پیش نیوەرۆی رۆژی سیشەممە ریکەوتی 29/4/2014 لەپەرلەمانی کوردستان ئامادە بن بۆ تەواوکردنی بەرنامەی کاری دانیشتنی یەکەم بەمەبەستی هەلبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، کە لە 2013/06/11 برگەی چوارەمی کۆبوونەوەکە لەسەر داوای فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و بە رەزامەندی ئەندامانی پەرلەمان دواخرا بوو
لەگەل ریزمدا
محەممەد سادق سورچی
سەرۆکی دانیشتنی یەکەمی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان
27/4/2014




