٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بۆنەی هەڵبژاردنەكانەوە رۆژانی 29 و 30 /4 پشووی فەرمییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەفین موحسین دزەیی رایگەیاند، بە بۆنەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكان رۆژانی 29 و 30 /4 لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.

سەبارەت بەو قوتابخانانەی وەك ناوەندی دەنگدان بەكار دێن بۆ دەنگدانی تایبەت، دزەیی گوتی: رۆژی 28/4 دەنگدانی تایبەت ئەنجام دەدرێت و چەند قوتابخانەیەك وەك ناوەندی دەنگدان دەستنیشان كراون، بۆیە لەم رۆژەدا تەنها لەو قوتابخانانە دەبێتە پشوو، هاوكات لە سەرجەم قوتابخانەكانی تر و وەزارەتی پەروەردە دەوام ئاسایی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار