ئەمڕۆ، دەنگدان لە 19 وڵات بەڕێوە دەچێت

هەولێر- /KDP.info ئەمڕۆ دەنگدان لە 19 وڵاتی جیهان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت و لە هەندێک وڵاتیش بەهۆی خراپیی کەش و هەواوە ڕێگری بۆ دەنگدەران دروست بووە.
پەیامنێری KDP.info ئەمڕۆ 27/4 ڕاگەیاند لە 19 وڵاتی جیهان دەنگدان دەستی پێ کردووە، هەر یەک لە وڵاتانی ئێران، تورکیا، ئوردن، میسر، ئیمارات، لوبنان، ئەمەریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، سوێد، هۆڵەندا، کەنەدا، ئوسترالیا، دانیمارک، فەرەنسا، نەمسا، نەرویج، ئیسپانیا و نیوزلەندا بەڕێوە دەچێت بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق 785 هەزار دەنگدەری عێراقی نیشتەجێی دەرەوەی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو لە وڵاتی ئەڵمانیا بەهۆی خراپیی کەش و هەواوە ڕێگری بۆ دەنگدەران دروست بووە، بەڵام تا کاتی دیاریکراوی خۆی دەنگدەران دەتوانن دەنگ بدەن.




