پله‌كانی فاشل بوونی عێراق له به‌رزبوونه‌وه دایه

پله‌كانی فاشل بوونی عێراق له به‌رزبوونه‌وه دایه، به‌گوێری تازه‌ترین پۆلێن، دوو پله چووه‌ته پێشه‌وه.
تائێستاش عێراق له ریزبه‌ندی 10 له فاشل ترین وڵاتانی جیهانه له نێوان 177 وڵات، به گوێره‌ی ئه‌و پۆلێنه‌ی كه گۆڤاری فۆڕن پۆله‌سی (سیاسه‌تی ده‌ره‌وه)ی ئه‌مریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێری تازه‌ترین پۆلینی ئه‌و گۆڤاره 37 وڵات له قۆناخی ترسناك دانه، كه 10 وڵاتی یه‌كه‌میان بریتین له سۆماڵ، چاد، سودان، زیمبابۆی، كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی، ئه‌فغانستان، عێراق، كۆماری ئه‌فریقیای ناوه‌ڕست، گینیا و پاكستان.
له ریزبه‌ندی ساڵی 2010دا، عێراق له پله‌ی نۆیه‌م فاشل ترین وڵاتانی جیهان دابوو، به‌ڵام له ئێستادا 2 پله‌ی دیكه چووه‌ته پێشه‌وه و هاتووه‌ته پله‌ی حه‌فته‌م فاشل ترین ده‌وڵه‌تانی جیهان.
راپۆرتی ئه‌و ریزبه‌ندییه پاڵپشته به چه‌ند پێوه‌رێكی جیهانی كه دیارترینان بریتین له: دیموكراسی، په‌یوه‌ستبوون به ره‌گه‌ز و رۆشبیری، ئاستی ئابووری و فێركردن، ئاستی ئازادی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، مافه‌كانی مرۆڤ، ناڕه‌زاییه‌كان و سكاڵای هاووڵاتیان له‌باره‌ی بژێوی ژیانیان. زانیارییه‌كان راپۆرتی گۆڤاری " فۆڕن پۆله‌سی" پاڵپشته به 90 سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت به ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی حكومی و ناحكومی، یاخود رێكخراوه مرۆییه‌كان له 177 وڵاته‌وه.




