لهم ههفتهیهدا كۆمکاری عەرەبی پڕۆژەبڕیارێك لەبارەی سووریا دەداتە نەتەوە یەكگرتووەكان

نوێنەری سعوودیە لە نەتەوە یەكگرتووەكان دووپاتی كردەوە كە تا هەینیی داهاتوو پڕۆژەبڕیارێكی عەرەبی لەبارەی سووریا دەخرێتە بەردەم کۆمهڵهی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئاماژەی كرد، پڕۆژەكە لە دوا قۆناغدایە و بەر لە هەینیی داهاتوو پێشكێش دەكرێ.
رۆژنامهی "الشرق الاوسط" له ژمارهی ئهمڕۆ 31/7/2012دا له زاری عەبدوڵا موعەلمی نوێنەری سعوودیە لە نەتەوە یەكگرتووەكان راگەیاند كە پڕۆژەكە جگە لەو بڕگانهی پێشتر راگەیەندرابوون، بڕگەی نوێ لەخۆ دەگرێ و دووپاتیش لە هەڵوێستەكانی پێشوو دەكاتەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ سەپاندنی سزای ئابووری كە كۆمکاری عەرەبی بەسەر سووریایدا سەپاندووە، لە پاڵ مسۆگەركردنی گەیشتنی یارمەتییە مرۆیییەكان بۆ ناوچە زیانمەندەكانی سووریا.
موعەلمی به تهلهفۆن به رۆژنامهکهی ڕاگهیاندووه که تا ئێستە پڕۆژەكە لە تاوتوێكردندایە و شیمانە هەیە گۆرانكاری بەسەردا بێ بەر لە پێشكێشكردنی.
ئاراستەكردنی پڕۆژەكەی کۆمکاری عەرەبی بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەنجامی بەكارهێنانی ڤیتۆ لەلایەن رووسیا و چین لە دژی سێ پڕۆژەی پێشتر لەبارەی سووریا لە ئەنجوومەنی ئاسایش هات.




