مه‌سروور بارزانی بۆ بنەماڵەی خالیدی خوله‌سوور: پارتی ماڵی گه‌وره‌یه و هاتنی ئێوه‌یش جێی دڵخۆشییه
__2014_04_26_h18m53s48__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info-مه‌سروور بارزانی پێشوازیی لە خزمانی شه‌هید خالیدی خوله‌سوور، سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی غه‌واره له پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا كرد پیی ڕاگەیاندن، "دڵنیا بن له‌وه‌ی پارتی ماڵی گه‌وره‌یه و هاتنی ئێوه‌یش جێی دڵخۆشییه." لە بەرانبەردا شێخ شاهۆ خالیدی خوله‌سوور سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی غه‌واره، گوتی، 'بڕیارمان داوه به هه‌موو توانای خۆمانه‌وه خزمه‌تی رێبازی بارزانیی نه‌مر بكه‌ین و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی به باوكی گه‌وره‌ی خۆمان ده‌زانین."
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26/4/2014 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی پێشوازی له كوڕان و خزمانی شه‌هید خالیدی خوله‌سور، سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی غه‌واره له پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا كرد.
له دانیشتنێكدا سه‌ره‌تا مه‌سروور بارزانی زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی كردن و له ئه‌حواڵی پرسینه‌وه و گوتی: دڵنیا بن له‌وه‌ی پارتی ماڵی گه‌وره‌یه و هاتنی ئێوه‌یش جێی دڵخۆشییه.
له لای خۆیه‌وه شێخ شاهۆ خالیدی خوله‌سوور سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی غه‌واره، سوپاسی ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كرد و خۆشحاڵیی خۆی و كوڕ و خزمانی خالیدی خوله‌سووری به جه‌نابیان راگه‌یاند و گوتی: ئێمه بڕیارمان داوه به هه‌موو توانای خۆمانه‌وه خزمه‌تی رێبازی بارزانیی نه‌مر بكه‌ین و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی به باوكی گه‌وره‌ی خۆمان ده‌زانین، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو كار و هه‌ڵوێسته‌كانی له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مانه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی باسی له ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و پارێزگای سلێمانی به تایبه‌تی كرد و گوتی: پارتی له پێناو سه‌قامگیری و ئارامی كودستان له دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری كرد، چونكه ئه‌وه‌ی له كه‌شێكی سه‌قامگیر و ئارام دێته‌دی هه‌رگیز له سه‌رده‌می ته‌نگژه و كێشه‌دا به‌دی نایه‌ت، به‌لكو یه‌كریزی بۆ به‌دیهێنانی ده‌سكه‌وتی زیاتر گرنگه.
له به‌شێكی دیكه‌دا باسی له تایبه‌تمه‌ندی شاری سلێمانی كرد و باسی له‌و هۆكارانه كرد، كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان رۆڵێكی دیاری نه‌بێ له ئیداره‌كردن و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكی سلێمانی و گوتی: پێویسته ده‌رفه‌ت بدرێ تا پارتی بتوانێ په‌یام و به‌رنامه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته خه‌ڵكی سلێمانی و خزمه‌تیان بكات، پارتی له سه‌ره‌تاوه له سلێمانی به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه گه‌شه و په‌ره‌ی سه‌ندووه. بۆیه ئێوه ده‌توانن له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له پێشن رۆڵی خۆتان بگێڕن بۆئه‌وه‌ی بتوانرێ به باشترین شێوه خزمه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بكرێ، چونكه پارتی هه‌میشه به‌رژ‌وه‌ندی هاووڵاتیانی خستۆته پێش به‌رژه‌وه‌ندی حزبی.




