سه‌فین دزه‌یی: تورکیا ترسی له ده‌وڵه‌تی کوردی نییه

به‌شی عه‌ره‌بی سایتی حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌قی لێدوانێکی سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حکوومه‌تی بڵاو کردووه‌ته‌وه که تێیدا ئه‌وه‌ی ڕوون کردووه‌ته‌وه کوردستان ئێستا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی وزه‌دایه و ئه‌وه‌ش هه‌م بۆ هه‌رێمی کوردستان و هه‌میش بۆ عێراق گرنگه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی هه‌رێم و تورکیاشه‌وه ڕوونی کردووه‌ته‌وه که په‌یوه‌ندییه‌کان فره‌لایه‌ن و گشتگیر و هاوبه‌شن و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش سوودی هه‌مه لایه‌نه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسیی به هه‌ردوولا گه‌یاندووه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و تورکیاش له‌سه‌ر وزه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕینی هه‌ڵوێستی تورکیا له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانه‌وه، دزه‌یی ده‌ڵێت تورکیا به ئاشکرا له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆوه ئه‌وه‌ی ڕوونکردووه‌ته‌وه که ئه‌وان پێویستیان به وزه هه‌یه له هه‌رکوێیه‌ک بێت، کوردستانیش بۆ ئه‌وان باشترین و شیاوترین شوێنه.
ڕوونیشی کردووه‌ته‌وه که تورکیا هیچ ترس و نیگه‌رانییه‌کی له دروستبوونی کیانی سه‌ربه‌خۆی کوردی نیه.
له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیشه‌وه دزه‌یی ده‌ڵێت ئه‌م پرسه پێویستی به تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غداش هه‌یه، به تایبه‌ت که 45%ـی خاکی کوردستان هێشتا له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستانه




