٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی، ڕەوەندی عێراقی لە چواردە وڵات دەنگ دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

عێراق - KDP.info/سبەی یەكشەممە، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ڕەوەندی عێراقی ئەوانەی لە دەرەوە دەست پێ دەكات و دوو رۆژ دەخایەنێـت. لەم پرۆسەیەدا 785 هەزار دەنگدەر بەشداری دەكەن و 102 بنكەی هەڵبژاردن كە لە 654 وێستگە پێك دێت، لە 70 شار لە 19 وڵات پرۆسەكە بەڕێوە دەبرێت.

بەرپرسی یەكەی هەڵبژاردنەكان لە دەرەوە سەر بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، فارس جبووری، لە لێدوانێكدا رایگەیاند كە بەپێی بڕگەی پێنجی ماددەی چل لە یاسای ژمارە چلوپێنجی ساڵی 2013 هەر هاووڵاتیەكی عێراقی لە دەرەوە دەنگ بۆ پارێزگاكەی خۆی دەدات.

شایانی باسە یەكەی هەڵبژاردنەكان لە دەرەوە سەرپەرشتیی نووسینگەكانی هەڵبژاردن لە چواردە وڵات دەكات ئەوانیش: ئەمەریكا، بەریتانیا، ئەلمانیا، سوێد، هۆڵەندا، كەنەدا، ئوسترالیا، دانیمارك، توركیا، ئێران، ئوردن، ئیمارات، لوبنان و میسرن، پێنج بنكەی دیكەیش كراونەتەوە لە نەمسا و ئیسپانیا و فەرەنسا كە بە نووسینگەی ئەلمانیاوە بەستراون و نۆروێژیش بە نووسینگەی سوێد و نیوزلەندا بە نووسنگەی ئوسترالیاوە بەستراونەتەوە.

ن. جەبەلی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار