٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کەرکووک... دوو تەقینەوەی بە دوای یەکدا، 14 برینداری لێ کەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info/  بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوەلە گەڕەكی شۆریجەی شاری كەركووك، 14 کەس بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە كەركووك بە رایگەیاند، سەعات 7:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نێو گەراجێكی بەردەم نەخۆشخانەی ئازادی لە گەڕەكی شۆریجە تەقییەوە و دوای نیو سەعات لە تەقینەوەکە، ئۆتۆمبێلی دووەم بە دووریی 50 مەتر لە تەقینەوەی یەكەم تەقییەوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی بە هۆی هەردوو تەقینەوە یەک لەدوایەکەکە 14 کەس بریندار بوون و بۆ مەبەستی چارەسەرییش گەیێنراونەتە نەخپشخانەی ئازادی.

هەواڵی پەیوەندیدار