٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەممەد ئەمین پێنجوێنی: ئۆجەلان داوای كردووە بارزانی ببێتە سەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی

سەرچاوە: KDP.info

ڕووداو-KDP.info/ محەممەد ئەمین پێنجوێنی، كەسایەتیی نزیك لە ئۆجەلان وPKK و قەندیل، کە لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدایە نێوانگیریی پارتی وPKK بکات بۆ چارەسەری پەیوەندییە خراپبووەكەیان و پێیوایە "ئەگەر  پارتی دیموكراتی كوردستان وPKK كۆ نەبنەوە و چارەسەرێك بۆ دۆخی رۆژئاوا نەدۆزنەوە، هەندێك دەرفەت لە دەست دەچن."

 

PKKداوای كۆبوونەوە دەكات

 نوێترین دیداری نێوان نێچیرڤان بارزانی و محەممەد ئەمین پێنجوێنی، لەو چەند رۆژەی رابردوو بووە. ناوبراو داوای لە نێچیرڤان بارزانی كردووە لەو نزیكانە كۆبوونەوە لەگەڵPKK بكەن كە وەك خۆی دەڵێ ئەوە یەكەمجار نییە بۆ ئەو مەبەستە چاوی بە نێچیرڤان بارزانی كەوتبێت "برادەرانیPKK پێشتر بە منیان گوت بە نێچیرڤان بارزانی بڵێم، ئەوان هەموو كات ئامادەن لەگەڵ سەركردایەتیی پارتی كۆ ببنەوە، لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریایش بە هەمان شێوە، رای كاك نێچیرڤانیش ئیجابی بوو".

 پێنجوێنی دەڵێ، پێشتریش ئەو دوو لایەنە دانیشتنیان هەبووە و هەندێكجار گەیشتوونەتە ئەنجام و هەندێكجاریش ناكۆكییەكانیان وەك خۆی ماوەتەوە. گوتیشی "دوادیدارم لەگەڵ كاك نێچیرڤان لەسەر پێشنیازی خۆم و ئاگاداریPKK بوو".

ئێستا هەموو هاتن و چوونەكان لە نێوان باكوور و رۆژئاوا و باشوور، بۆ دانیشتنی پارتی وPKKیە، هێماكان وا دەردەخەن ئەوە لەو نزیكانە روو بدات، بە بڕوای پێنجوێنی، ئەگەر پارتی وPKK رێك بكەون، دۆخەكە لە رۆژئاواش ئارام دەبێتەوە "من داوا لە هەردوو لا دەكەم، ئەو مەسەلەیە بدەنە دەست كوردی رۆژئاوا خۆیان".

پارتی وPKK دوو هێزی گەورەن لە ناوچەكە، PKK نوێنەرایەتیی بەشێكی زۆری كورد دەكات لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان. هەر جوڵانەوەیەكی ئەو هێزە لای بەشێك لە دەوڵەتە ئەورووپاییەكانیش خوێندنەوەی بۆ دەكرێت. هاوكات باشووری كوردستان شوێنێكی جیۆپۆلەتێكی زۆر گرنگە لە ناوچەكەدا، ئەوە وای كردووە ئەو دوو هێزە بەردەوام پێویستیان بە نزیكبوونەوە هەبێ. محەممەد ئەمین پێنجوێنی پێیوایە "نەوت خەریكە دەبێت بە نیعمەت و فاكتەرێكی پۆزەتیڤ بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردی، ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ توركیا هەمانە وای كردووە كە توركیا بەرەنگاری كۆنفیدراڵی نابێ و ئێرانیش كارێكی وا ناكات تێكی بدات".

 

 PKK رازییە بارزانی ببێتە سەرۆك

 پێنجوێنی باسی رۆڵی ئۆجەلانی كرد و رەتی كردەوە كاریگەریی بەسەر PKKوە نەمابێ و دەڵێ "بەڕێز ئۆجەلان رۆڵی هەیە لە كۆتاییهێنان بە ناكۆكی و تاوەكو ئێستاش قسەكانی ئەو قسەی یەكەمە و ئەوانەی كە هاموشۆی دەكەن و داوام لێ كردووە شەخسییەن موداخەلە بكات بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە. یەكێك لەوانە نامەیەكی بۆ جەنابی سەرۆك بارزانی نارد و گوتی رازییە ئەو بكرێت بە سەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی و لەیلا زانا بكرێت بە هاوسەرۆك، ئەوە سەری نەگرت. دوایی نامەی دیكەی نارد كە كاك مەسعوود ببێتە سەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی و لەیلا ببێ بە جێگری و ئێستا موناقەشە دەكرێ". گوتیشی، رای ئۆجەلان ئەوەبوو كەPKK لەگەڵ هێزە سیاسییەكان بەهەموو شێوەیەك هەوڵ بدات ناكۆكییە سادە و ناوەندییەكان چارەسەر بكەن".

 

هەواڵی پەیوەندیدار