٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەیسی کاوە گەرمیانی ڕەوانەی دادگای تێھەڵچوونەوەی ھەرێم دەکرێت. لەسەر راسپاردەی لیژنەی یاسایی سەرۆکایەتیی ھەرێمە

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان- تایبەت بە KDP.info/ لەسەر راسپاردەی ئەو لیژنە یاساییەی لەسەر فەرمانی سەروکی ھەرێمی کوردستان پێک ھاتبوو، دۆسیەی شەھید کاوە گەرمیانی رەوانەی دادگای تێھەڵچوونەوەی ھەرێم دەکرێت.

 

کاروان ئەحمەد برای شەھید کاوە گەرمیانی بۆ kdp.infoگوتی: دادگای تێھەڵچونەوەی ھەرێمی کوردستان داوای لە دادگای کەلار کردووە، دۆسیەی کاوە گەرمیانیان بۆ رەوانە بکەن، ئەمەش بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی وردی تێدا بکەن و بزانن بۆ تاوەکو ئێستا دادگای بەرایی کەلار نەیکردووە، یاخود ھۆکار چییە تاوەکو ئێستا نەیکردووە.

 

کاروان ئەحمەد راشیگەیاند: ئەمەش لەسەر راسپاردەی ئەو لیژنە یاساییەیە کە پێشتر لەسەر فەرمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێک ھاتبوو، بۆ ئەوەی لێکۆلینەوە لە کەیسەکە بکات.

برای شەھید کاوە گەرمیانی گوتیشی: ھیوادارین کاری جیددی بکرێت لەسەر کەیسەکە، چونکە تاوەکو ئێستا تۆمەتبار دەستگیر نەکراوە و بەشداری لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان دەکات.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار