٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرەتای ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/ سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و تێیدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ھەڵبژێردرێت.

سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان، محەممەد سادق سورچی، بە kdp.info-ی راگەیاند: بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە کە درێژەی کۆبوونەوەی یەکەم دەبێت و تێیدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردرێت.

محەممەد سادق سورچی گوتیشی: تاوەکو ئێستا دیاری نەکراوە ھەفتەی داھاتوو چ رۆژێک پەرلەمان کۆ دەبێتەوە، بۆئەم مەبەستە پێویستە لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ ببمەوە و رۆژێک لە ھەفتەی داھاتوو دیاری بکەین.

ئاماژەیشی دا، کە چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بێت، چونکە کۆتایی ھەفتە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان بەڕێوە دەچێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار