٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی ناحیەی باشیک بۆ50کەس بەرزبووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

باشیک- تایبەت بەkdp.info/ بەپێی دوائامار ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی دوێنێی سنووری ناحیەی باشیک بۆ 50قوربانی بەرز بووەتەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ،سەعید مەموزینی، بەkdp.infoـی راگەیاند: ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەی دوێنێی گوندی بایبۆخی سنووری ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای مووسڵ بۆ15شەھید و35 برینداربەرز بووەتەوە.

سەعید مەموزینی گوتیشی: بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی دھۆک و مووسڵ و قەرەقوش کراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، بەڵام برینی بەشێکیان سەختە.

مەموزینی روونیشی کردەوە، یەکێک لە شەھیدەکان کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆ پەرلەمانی عێراق بە ناوی (شێخ سالم کیکی).

دوێنێ خۆكوژێك بە ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگرەوە لە گوندی بایبۆختی سەر بەناحیەی باشیک خۆی تەقاندەوە كە بە هۆیەوە دەیان كەس بیرندار بوون و دەیان كەسی دەیكەیش كوژران كە زۆرینەی قوربانیانیش ھاووڵاتیی سڤیلن و دانیشتوانی گوندەکەیش کوردی شەبەکن.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار