ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی گوندی بایبوخت مه‌حكوم ده‌كات

به داخه‌وه ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 23/4/2014 له رێگه‌ی ئۆتۆمبیلێكی قه‌لاب جۆری سكانیا 111 له گوندی بایبوختی سه‌ر به باشیك ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی روویدا، كه به‌هۆیه‌وه پۆڵێك هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید و بریندار بوون و له نێویاندا كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ ( شێخ سالم كیكی) و چه‌ند ئافره‌ت و منداڵێك هه‌یه.
ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدا زۆر به توندی ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه مه‌حكوم ده‌كه‌ین، كه هاووڵاتیانی سیڤل ده‌كه‌نه ئامانج، هاوكات پرسه و سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆ‌مان له خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریسته ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ ته‌واوی برینداره‌كان ده‌خوازین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ بنبڕكردنی دیارده‌ی تیرۆریستی و چه‌سپاندنی یاسا و ئارامی و سه‌قامگیری.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
24/4/2014




