قەڵادزێ یادی شەهیدانی 24 /4 دەكاتەوە و،حزبەكانیش بانگەشەكردن رادەگرن

قەڵادزێ-KDP.info/ئەمڕۆ لە شارۆچكەی قەڵادزێ یادی 40 ساڵەی بۆردومانی سنوورەكە لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەكرێتەوە و، چەند چالاكییەك بەو بۆنەیەوە بەڕێوە دەچن.
زانكۆی سلێمانی كە ئەوكات هێنرابووە قەڵادزێ، لە 24 / 4 / 1974 لەلایەن فرۆكەكانی رژێمی بەعسەوە بۆردومان كرا و بەو هۆیەوە 163 قوتابی و هاووڵاتی شەهید بوون و 300 كەسی تریش بریندار بوون، بەو بۆنەیەوە ئەمڕۆ شارۆچكەكە یادێكی پڕشكۆ بەڕێوە دەبات.
شارەوانی قەڵادزێ، ئاوارە عەلی، گوتی كە یادەكە بە شێوەیەكی فراوان ئامادەكاریی بۆ كراوە و هەموو لایەنەكان و كاندیدانی لیستەكان بەشداری تێدا دەكەن و لەپێناو بەرقەراربوونی ئاسایشیش، حزبەكان بڕیاریان داوە ئەمڕۆ لە قەڵادزێ بانگەشەكردن رابگرن، هاوكات ئەمڕۆش بەو بۆنەیەوە تەنها لە سنووری قەڵادزێ كراوەتە پشووی رەسمی.




