٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یونایتدپرێس: مالیکی ناچار دەبێت مەرجەکانی کورد قبووڵ بکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/  ئاژانسی هەواڵی یونایتدپرێس دەربارەی کیشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بڵاوی کردووەتەوە کە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، نووری مالیکی، دواجار ناچار دەبێت هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان قبووڵ بکات و بۆ دەرچوونەوەی بۆ جارێ سێیەم، پەنا بۆ هاوپەیمانەتیی کورد بباتەوە.

ئاژانسەکە کە بارەگاکەی لە واشنگتۆنە، هەروەها ڕایگەیاندووە، سەرباری ئەوەی کە مالیکی بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیوە و هەندێکی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتانی ئەورووپایشی ڕاگرتوون، کە کورد بە ڕاگەیاندنی شەڕ لە لایەن مالیکییەوە ناوی دەبات، دواجار مالیکی ناچار دەبێت داوای کورد پێوەست بە هەناردەکردنی نەوت قبووڵ بکات.

ئاژانسەکە لە زاری لێکۆڵەرێکی جیۆپۆلەتیک، ڕیچارد مالیسن، بڵاوی کردووەتەوە، "بە نزیبوونەوە لە سازدانی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، دواجار مالیکی ناچار دەبێت هەناردەکردنی نەوتی کورد کە هەر لەژێر کۆنتڕۆڵی کورد خۆیدا بێت، قبووڵ بکات، چونکە ئەو بۆ جارێکی دی هەڵبژاردنەوەی و بۆ جارێ سێیەم بوونەوەی بە سەرۆکوەزیران پەنا بۆ هاوپەیمانەتیی کورد دەباتەوە، ئەمە سەرباری ئەو کێشانەی کە لەگەڵ سوننەیش هەیەتی بە هۆی هەبوونی گرووپی توندڕۆ لە ناوچە سوننەنشینەکان و هەروەها ترس لەوەی کە سەربەخۆیی ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕێگایەک بێت بۆ سەربەخۆیی تەواو و یەکجارەکی کورد.

هەواڵی پەیوەندیدار