بنەماڵەی شەهید عێزەدین قەرەمحەممەد، دەنگۆی پەیوەندیكردنیان بە گۆڕانەوە رەت دەكەنەوە
__2014_04_23_h20m24s59__BA.jpg)
سلێمانی-KDP.info/ بنەماڵەی شەهید عێزەدین قەرەمحەممەد ڕەتی دەکەنەوە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان جێ هێشتبێت و پێوەندییان بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە کردبێت، هاوکات کچی بنەماڵەکە، جەخت دەکاتەوە کە هەر لەسەر ڕێبازی بارزانی کە باوکیان خوێنی بۆی بەخشیوە، دەمێننەوە.
پاش ئەوەی لە كەناڵێكی ڕاگەیاندنەوە بڵاو كرایەوە، كە بنەماڵەی شەهید عێزەدین قەرەمحەممەد پەیوەندییان بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە كردووە و لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگ بەو حیزبە دەدەن، نەورۆز عێزەدین، كچی شەهید عێزەدین قەرەمحەممەد، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە بۆ KDP.info، وێڕای ڕەتکردنەوەی سەرلەبەری دەنگۆی جێهێشتنی ڕیزەکانی پارتی و چوونە نێو بزووتنەوەی گۆڕانەوە، ڕایگەیاند، "ئێمە درێژەپێدەری خەباتی شەهید عێزەدین قەرەمحەممەدین كە لەپێناو ڕێبازی بارزانیدا گیانی بەخت كرد و، ئێمە درێژەپێدەری خەبات و رێبازی باوكمان دەبین، چونکە ئەو بە خوێنی خۆی دەنگی بە پارتی دا، هەر بویە ئێمەش دەنگمان بۆ پارتی دەبێت.
ئارمان مەلازادە




