٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناحیەی باشیک، دەیان کەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

نوێ کراوەتەوە... باشیک- تایبەت بە KDP.info/ سەرۆکی راوێژکارانی کوردی شەبەک دەڵێت، بەپێی دوائامار ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی ئەمڕۆ سنووری ناحیەی باشیک گەیشتووەتە 35 کەس.

سەرۆکی راوێژکارانی کوردی شەبەک، مەلا سالم شەبەک، بە kdp.infoراگەیاند: ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی گوندی بایبوخت نزیک ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای مووسڵ، گەیشتووەتە 10کوژراو و 25بریندار.

لای خۆشیەوە بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بۆ kdp.infoگوتی: سەرەڕای قوربانیان، بەھۆی تەقینەوەکەوە 20خانوویش رووخاون و 16ئۆتۆمبێلیش تێکشکاون.

سەعید مەموزینی زیاتر گوتی: بریندارەکان بەشێکیان رەوانەی نەخۆشخانەی پارێزگای دھۆک کراون و بەشێکی دیکەیش رەوانەی نەخۆشخانەی مووسڵ کراون.

جێی ئاماژەیە، ئەم تەقینەوەیە لە رێی ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگرەوە ئەنجام دراوە و زۆرینەی قوربانیان ھاووڵاتیی مەدەنین، گوندی بایبۆخت دەکەوێتە سنووری ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای مووسڵ و زۆرینەی دانیشتوانی ئەو گوندە کوردی شەبەکن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار