٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی دیموكراتی كوردستان – توركیا،به‌ فه‌رمی دامه‌زرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/  بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی سیاسیی توركیا پارتێك كه‌ پاشناوی كوردستانی پێوه‌یه‌ له‌ توركیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا و پارتی دیموكراتی كوردستان – توركیا دامه‌زرا.
پارتی دیموكراتی كوردستان – توركیا له‌ مانگی ئاداری رابردوو، داوای له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد دامه‌زراندنی ئه‌و پارته‌ په‌سه‌ند بكرێت له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه‌، بۆیه‌ دوێنێ به‌ فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و پارته‌ سیاسییه‌ له‌ توركیا ده‌ربڕی.
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان – توركیا، محه‌ممه‌د ئه‌مین كارداش، رایگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا به‌ فه‌رمی رێگه‌ی به‌ پارتییه‌كه‌یان داوه‌ كاری سیاسی بكات. ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ مێژووی توركیا پارتێك كه‌ پاشناوی كوردستانی پێوه‌یه‌ ده‌ست به‌ كاری سیاسی بكات.
شایه‌نی باسه‌، پارتی دیموكراتی كوردستان – توركیا له‌لایه‌ن تێكۆشه‌ری كورد سه‌عید ئه‌لچی و هه‌ڤاڵه‌كانی له‌ ساڵی 1965 دامه‌زرا، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی شاراوه‌ ده‌ستی به‌ كاری سیاسی كرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار