نێچیرڤان بارزانى بۆ هه‌ولێرى ده‌ریاى زه‌رد: سه‌ركه‌وتنى پارتى، سه‌ركه‌وتنى كوردستانه

هەولێر-KDP.info/ نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له سه‌رەتای خه‌باتییه‌وه له دژی چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كاری كردووه و داكۆكی له مافی مرۆڤ و گشت پێكهاته‌كانی ئه‌م وڵاته كردووه به بێ جیاوازی و په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و سنگفراوانی هه‌ڵگرتووه و به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه و له گه‌لێك قۆناخی سه‌ختدا خه‌باتی كردووه و به‌ره‌و پێشه‌وه چووه و له‌وپه‌ڕی نه‌هامه‌تی و دژواریی خه‌باتدا به‌رده‌وام بووه بۆ پاراستنی دیموكراسی له كوردستان.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى نیسانى 2013، به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و به به‌شداریى ده‌یان هه‌زار دۆست و لایه‌نگران و ئه‌ندامانى پارتى له پاركى شانه‌ده‌ر له هه‌ولێر، له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی پارتی بۆ لیستی 213 ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و لیستی 76ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ئاهه‌نگێكى جه‌ماوه‌رى ساز كرا.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماده‌ی بوون، دوای وه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدان و سروودی نیشتمانیى ئه‌ی ڕه‌قیب، له وته‌یه‌كی كورتدا عه‌لی حوسێن به‌رپرسی لقی دوو وته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر كرد كه تیایدا دووپاتی كرده‌وه پارتی حزبێكه هه‌میشه خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستانی كردۆته به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی .
پاشان نێچیرڤان بارزانی له وته‌یه‌كدا خۆشحاڵیی خۆی به‌وه نیشان دا كه جارێكی دیكه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر زه‌ردپۆشه و به‌ره‌و سه‌ندووقی ده‌نگدان ده‌ڕۆن بۆ بڕیاردان له چاره‌نووسی خۆیان.
جێگری سه‌رۆكی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه دا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، به تایبه‌تی دوای پێكهێنانی كابیه‌نی پێنج، به ده‌ستپێشخه‌ریی پارتی، هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌ی ئاشكرا و به‌رچاوی كردووه و په‌ره‌ی سه‌ندووه و له سایه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌ستی و دیموكراسیدا پارتی به‌ره‌وپێشچوونی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه كه نه‌وه‌كانی پێش ئێمه خه‌باتیان بۆ كردووه و قوربانییان بۆی داوه؛ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بگه‌ینه ئه‌م ڕۆژه و دووپاتی كرده‌وه به ڕه‌نج و خه‌بات و ماندووبوونی ئێمه، ئه‌مڕۆ پارتی له كاروانی خه‌بات به‌رده‌وامه و به‌رده‌وام ده‌بێت و سوپاسی ماندووبوونیان ده‌كه‌ین و گه‌نجانی ئه‌مڕۆمان قه‌دری ئه‌و خه‌باته ده‌زانن .
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه قوربانیی ئێمه زۆر له ده‌ستكه‌وته‌كانی تا ئێستا وه‌رمانگرتووه گه‌وره‌تره و تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كه له‌م یه‌ك ـ دوو ساڵه‌ی دواییدا گرژی و هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی بودجه‌ی كوردستان، نه‌ك ته‌نیا ترسی سه‌ده‌ی كۆنی لای ئێمه زیندوو كردووەته‌وه، به‌ڵكو ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیانی كوردستانی ڕاگرتووه. دووپاتیشى كرده‌وه ڕاگرتنی مووچه، واته بڕینی بژێوی هاووڵاتیان.
هه‌روه‌ها نیگه‌رانیی خۆی به‌و بارودۆخه‌ی ئێستا نیشان دا و ئاماژه‌ی به‌وه دا هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوان نه‌بوو به ناوی دیموكراسییه‌وه سزای هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت له گه‌مه‌یه‌كی سیاسی‌دا كه قازانجی بۆ هیچ لایه‌ك نییه و بنه‌مای دیموكراسی له عێراقدا بكرێته دارده‌سته‌ی چه‌سپاندنی خواستی لایه‌نێكی سیاسی له به‌غدا، به‌ڵكو هه‌رێم چاوه‌ڕوانی پابه‌ندبوون بوو به‌و ده‌ستووره‌ی چوار له پێنجی خه‌ڵكی عیراق ده‌نگیان بۆ داوه.
نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست هه‌رێمی كوردستان له گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌رده‌وام بێت. ئازادیی ئابووریی كوردستان بكرێته به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی عێراقێكی نوێ كه تێیدا لێك فێر ببین، نه‌ك هه‌ڕه‌شه له یه‌كتر بكه‌ین.
هه‌روه‌ها هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانى له‌وه دڵنیا كرده‌وه كه پلاانیان هه‌یه و جێبه‌جێ ده‌كرێت و داوای لێ كردن باوه‌ڕیان به سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت به‌وه‌ی به سه‌ربه‌رزیه‌وه له‌و گرفته ده‌رده‌چن. به بیرى هه‌موو لایه‌كیشی هێنایه‌وه كاتێك ساڵی 1991 هه‌رێم تووشی هه‌مان كێشه بوو و خۆڕاگریی ئه‌و كاته‌ی هاووڵاتیان وای كرد به‌بێ مووچه له كار به‌رده‌وام بن. هه‌روه‌ها نه‌یشارده‌وه كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان خۆڕاگر بێت و ڕاده‌ستى ئیراده‌ی خه‌ڵكانێك نه‌بێت له به‌غدا كه ده‌یانه‌وێ به تاكڕه‌وی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببه‌ن. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه خه‌ڵكی كوردستان چۆك دانانێ بۆ هیچ لایه‌نێك و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت.
نێچیرڤان بارزانی داوای له خه‌ڵكی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان كرد ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگ به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن و به‌و ده‌نگدانه‌یان وا بكه‌ن نوێنه‌رانی پارتی له به‌غدا هه‌ست بكه‌ن كه خه‌ڵكی كوردستان له پشتیانه كاتێك له په‌رله‌مانی عێراق داكۆكی له مافی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌رگری له پرسی بودجه و داهاتی وڵات و پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه دا كه پێویسته نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێم له به‌غدا به‌هێز بێت و هێزه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق یه‌ك بخرێن و ده‌ستپێشخه‌ریی پارتی له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا هه‌ستی پێ بكرێت.
جێگری سه‌رۆكی پارتی ستایشی ئه‌دای پارتی له پارێزگای هه‌ولێر كرد و نیشانی دا كادیرانی پارتی تاكه ئامانجیان خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان بووه و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر له ئه‌نجامی شه‌ونخوونی و خزمه‌تی زۆر و به‌رده‌وامی ئه‌وان بووه و ڕوونى كرده‌وه له‌و شوێنانه‌ی خه‌ڵك متمانه‌ی خۆیان داوه‌ته پارتی، هه‌لومه‌رجی ژیان به‌ره‌و باشتر ڕۆیشتووه.
پاشان نه‌وزاد هادی سه‌رۆكی لیستی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له وته‌یه‌كدا تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ر پارتی بوو وای كرد هه‌ولێر ببێته یه‌كێك له شاره گه‌وره‌كانی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و هه‌ر پارتی بوو ئه‌و شاره‌ی ئاوه‌دان كرده‌وه و باشترین خزمه‌تگوزاری گه‌یانده هاووڵاتیانی ئه‌م شاره.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه پارتی به‌رنامه‌ی گه‌وره‌ی بۆ زیاتر پێشخستنی هه‌ولێر هه‌یه له بواری كاره‌با و ئاو و ئاوه‌دانكرده‌وه و ڕێگاوبان و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان بۆ هاووڵاتیان .
دواتر ئاهه‌نگه‌كه به چه‌ندین سروود و گۆرانی به‌رده‌وام بوو.
ئه‌مه‌ش ده‌قى وته‌ى نێچیرڤان بارزانى یه:
ئەم كاتەتان باش خەڵكی خۆشەویستی شاری هەولێر،
هەمووتان بە خێر بێن بەسەر چاو.
دڵخۆشم بەوەی ئەمڕۆ دەبینین جارێكی دیكە خەڵكی شاری هەولێر زەردپۆشە، جارێكی تر بەرەو سەندووقی دەنگدان دەڕۆن بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان. ئەمڕۆ هەموومان پێكەوە بەملادا بچین و بەولادا بچین، سڵاو لەم دەریا زەردە جوانەی ئەمڕۆ بكەین كە زەردپۆشە و شاری هەولێر دەهەژێنێت. سڵاو لەم دەریا زەردە گەشاوەی ئەمڕۆ شانازی دەكات بەوەی كە پارتییە و پەیڕەوی ڕێبازی بارزانییە. سڵاو لەم دەریا زەردە بەربڵاوەی ئەمڕۆ لێرە لە هەولێرەوە بەڵێنی وەفا و لایەنگری دووبارە بۆ پارتی تازە دەكاتەوە.
سڵاو لەو دەریا زەردە مێژوویییەی دیسان جارێكی تر متمانە دەداتە پارتی بۆ بەردەوامبوون لە گەشەی ئابووری، ئاوەدانكردنەوەی پایتەخت و كوردستانی خۆشەویستمان، دابینكردنی ئایندەیەكی گەشتر بۆ گشت هاووڵاتیان بەبێ ئەوەی گوێ بداتە لایەنگیریی حزبی بۆ هەر لایەك. سڵاو لەو پارتە، سڵاو لە پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئازیزان، بەڕێزان..
پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە سەره‌تای خەباتییه‌وه؛ لە دژی چەوسانەوەی نەتەوەیی كاری كردووە، داكۆكی لە مافی مرۆڤ و گشت پێكهاتەكانی ئەم وڵاتە كردووە بەبێ جیاوازی. پارتی هەر لە سەرتاوە پەیامی ئاشتی، پەیامی پێكەوەژیان و سنگفراوانی هەڵگرتووە. بەوپەڕی توانایەوە و لە گەلێك قۆناخی سەختدا خەباتی كردووە و بەرەوپێشەوە چووە. پارتی هەمیشە هەڵگری ئاڵای دیموكراسی بووە، لەوپەڕی نەهامەتی و دژواریی خەباتدا بەردەوام بووە بۆ پاراستنی دیموكراسی لە وڵاتەكەماندا.
پارتی بەرده‌وام هەوڵی دروستكردنی كەسایەتیی ئازاد و سەربەست و سەربەخۆی داوە. ئێمە باش دەزانین وڵات و كۆمەڵگە، بێ ئازادی و سەربەستی و سەربەخۆیی گەشە ناكەن، پەرە ناستێنن. لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، بە تایبەتی دوای پێكهێنانی كابینەی پێنج بە دەستپێشخەریی پارتی، هەرێمی كوردستان گەشەی ئاشكرا و بەرچاوی كردووە و پەرەی سەندووە. لە سایەی ئازادی و سەربەستی و دیموكراسیدا پارتی بەرەوپێشچوونی زۆری بە خۆیەوە بینیوە.
ئەم گۆڕانكارییە گەورانەی ئەمڕۆ ئێمە دەیانبینین، نەوەكانی پێش ئێمە خەباتیان بۆ كردووە و قوربانییان بۆی داوە بۆ ئەوەی ئێمە بگەینە ئەم ڕۆژە. لەم ڕۆژەدا پێكەوە هەموومان سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەو شەهیدانە دادەنوێنین كە به خەبات و خزمەت و خوێنیان؛ ئەمڕۆ ئێمە ئەم ئازادی و ئەم سەربەستییەمان هەیە. لێرەوە سڵاو دەنێرین بۆ ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی كە هەندێكیان لێرە دانیشتوون و پێیان دەڵێین: بە ڕەنج و خەبات و ماندووبوونی ئێمە؛ ئەمڕۆ پارتی لە كاروانی خەبات بەردەوامە و بەردەوام دەبێت و سوپاسی ماندووبوونیان دەكەین.
پێیان دەڵێین ئەو ماندووبوونەی ئێوەمان لەبەرچاوە، پێیان دەڵێین خەباتی ئێوەمان لەبەرچاوە لەپێناو ڕزگاركردنی وڵاتمان، پێیان دەڵێین گەنجانی ئەمڕۆمان قەدری ئەو خەباتەی ئێوە دەزانن كە ئێوە كردووتانە و ئێمەتان گەیاندووه‌تە ئەم ڕۆژە و پێیان دەڵێین: پەیمان تازە دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لە خەباتی بێ وچانمان بۆ گەیشتن بەو ئاواتانەی كە لە پێناویدا خەباتیان كردووە و ماندوو بوونە و خوێنیان بۆی داوە.
ئەمڕۆ كە ئێمە هەموومان لێرە كۆ بووینەتەوە، بە ئازادی و سەربەستی باس لە هەڵبژاردنی نوێنەرانی كوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق و نوێنەرانی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەین، ئەمە بەشێكە لە خەبات و قوربانی و خەونی ئەو خۆبەخشانەی ئێمەیان گەیاندۆتە ئەمڕۆ. بێ ئەوان ئێمە نەماندەتوانی بە ئازادی و سەربەستی و بێ ترس لێرە خۆشحاڵیی خۆمان دەرببڕین و ئاهەنگ بگێڕین.
قوربانیی ئێمە زۆر لە دەستكەوتەكانی تا ئێستا وەرمان گرتووە گەورەترە، بەڵام ئێمە دەبێت بەردەوام بین لە خەباتی سیاسیماندا بۆ گەیشتن بە مافی ڕەوای گەلەكەمان.
بەڕێزان، خۆشەویستان.
پەیوەندیی ئێمە لە گەڵ حكوومەتی فیدراڵ لە بەغدا بە چەندین قۆناخی جیاوازدا تێپەڕیووە. لەم یەك دوو ساڵەی دواییدا گرژی و هەڕەشەی بڕینی بودجەی كوردستان، نەك تەنیا ترسی سەدەی كۆنی لای ئێمە زیندوو كردۆتەوە، بەڵكو ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیانی كوردستانی ڕاگرتووە. ڕاگرتنی مووچە، واتە بڕینی بژێوی هاووڵاتیان.
جێی داخە، ئێمە چاوەڕوان نەبووین بە ناوی دیموكراسییەوە سزای هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بدرێت لە گەمەیەكی سیاسی‌دا كە قازانجی بۆ هیچ لایەك نییە. ئێمە چاوەڕان نەبووین ڕێككەوتنی دەستووریمان لەسەر فیدڕاڵیزم، هاوبەشی لە دەسەڵات و داهاتی وڵات و فرەیی و دیموكراسی، وا زوو تووشی نشوستی گەورە ببێت. ئێمە چاوەڕوان نەبووین بنەمای دیموكراسی لە عێراقدا بكرێتە داردەستەی چەسپاندنی خواستی لایەنێكی سیاسی لە بەغدا. ئەوەی ئێمە چاوەڕاوانی بووین، پابەندبوون بە دەستوور و جێبەجێكردنی بڕگەكانی بوو، دەستوورێك كە چوار لە پێنج دەنگدەر لە سەرتاسەری عێراقدا دەنگیان پێدا.
هیوای ئەو ساتە و ئێستاشمان ئەوەیە هەرێمی كوردستان لە گەشەی ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی بەردەوام بێت. ئازادیی ئابووریی كوردستان بكرێتە بەردی بناغەی دروستكردنی عێراقێكی نوێ كە تێیدا لێك فێر ببین، نەك هەڕەشە لە یەكتر بكەین.
لێرەوە دەمەوێ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دڵنیا بكەمەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پلانی هەیە و پلانیشی جێبەجێ دەكات و دڵنیاشتان دەكەمەوە باوەڕتان بە سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان هەبێت كە ئێمە تووشی ئەو گرفتە بووین لەبارەی مووچە، دڵنیاتان دەكەمەوە بە سەربەستی لێی دەرباز دەبین.
دێنمەوە یادتان ساڵی 1991 ئێمە تووشی هەمان كێشە بووین و خۆڕاگریی ئەو كاتەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە بەبێ مووچە بەردەوام بوون؛ تا ئێستا لە هزر و بیری ئێمە ماوەتەوە و ئەمڕۆش لەبەردەم دوو بژاردەین: یەكەمیان ئەوەیە خۆڕاگر بین و دڵنیاتان دەكەمەوە بەرەو سەربەرزی و چارەسەری ئەو گرفتە دەڕۆین، یانیش ئەوەتا ڕاده‌ستى ئیرادەی خەڵكانێك ببین لە بەغدا كە دەیانەوێ بە تاكڕەوی لە بەغدا ئەم وڵاتە بەرەو هەڵدێر ببەن.
بێگومان پەیامی ئەمڕۆى خەڵكی كوردستان، پەیامی ئەمڕۆی ئەم ئاڵا زەردانە لێرە ئەوەیە: ئێمە چۆك دانانێین بۆ هیچ لایەنێك و بەرەو سەركەوتن هەنگاو دەنێین و سەركەوتنی ئێمەش بە پاڵپشتیی ئێوە مسۆگەرە و دڵنیاتان دەكەمەوە خۆڕاگری و ئیرادەی ئێوە بەرەو سەركەوتنی یەكجاریمان دەبات، دڵنیا بن.
ئەمڕۆ ئێمە بەرەو هەڵبژاردنێكی دیكە هەنگاو دەنێین، ئەم هەڵبژاردنانە زۆر گرنگن بۆ هەرێمی كوردستان و زۆر گرنگە بۆ پارتی. بە دیقەت گوێ لەم قسەیەم بگرن تكایە. لە ڕۆژی دەنگداندا دەبێت هەر یەكێك لە ئێمە چەندین دەنگ بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دابین بكەین.
بەڕێزان..
پێویستە نوێنەرانی پارتی لە بەغدا هەست بكەن خەڵكی كوردستان لە پشتیانە كاتێك لە پەرلەمانی عێراق داكۆكی لە مافی دەستووریی هەرێمی كوردستان دەكەن. دەبێ لەوە دڵنیا بن كە بە پاڵپشتیی ئێوە كاتێك كە دەچنە بەغدا و بەرگری لە دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، كاتێك بەرگری لە پرسی بودجە و داهاتی وڵات و پشكی هەرێمی كوردستان دەكەن، دڵنیایان بكەنەوە ئێوە پاڵپشتییان دەكەن لە ڕۆژی دەنگدان و دەنگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن بۆ نوێنەرایەتیكردنمان لە بەغدا.
ئێمە نامانەوێت ئەزموونی یەك دوو ساڵی ڕابردوومان دووبارە و سێبارە ببێتەوە لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ. دەبێ نوێنەرایەتیی هەرێم لە بەغدا بەهێز بكەین، دەبێ هێزە كوردستانییەكان لەسەر ئاستی عێراق یەك بخەین. دەبێ دەستپێشخەریی پارتی لە سەرتاسەری عێراقدا هەستى پێ بكرێت. دەبێ هەرەوەك چۆن لە كوردستانی ئەمڕۆمان پارتی دیموكراتی كوردستان بۆتە فاكتەری سەقامگیرى و هاندەری گەشەی ئابووری و دابینكەری ئارامی و ئاسایش، دەبێ هەروا پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی حكوومەتی فیدراڵ‌دا ئەو ڕۆڵەی بەجێ بگەیەنێت.
داواتان لێ دەكەم لە ڕۆژی هەڵبژاردندا زۆرترین دەنگ بۆ پارتی دابین بكەن. نوێنەرانمان كە دەچنە بەغدا پێویستە هەست بكەن ئەم دەریا زەردەیان لە پشتە، ئەمانە هەموویان بە یەك دەنگ پشتگیری‌یان دەكەن بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕەوای گەلی كوردستان.
ڕۆژی دەنگدان لە هەمان كاتدا نوێنەرانی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەڵدەبژێرین. دەنگدان بە پاڵێوراوانی پارتی لەو ڕۆژەدا، دیموكراسی، گەشەی ئابووری و خزمەتگوزاری لە هاووڵاتیان نزیكتر دەكاتەوە، هەموو ئەمانە پێك دێت كاتێك ئێوە بەرەو سەندووقی دەنگدان بچن و دەنگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن.
پارتی دیموكراتی كوردستان شانازی بەو كادیرانه‌وە دەكات كە چەندین ساڵە لە هەولێردا خزمەتیان كردووە و شانازییان پێ دەكات كە هەولێریان لە چ ڕۆژێكه‌وه گەیاندووه‌تە چ ڕۆژێك. ئەوانە ڕۆڵەی بەوەفای پارتی دیموكراتی كوردستانن كە بۆ یەك مەبەست هەوڵ دەدەن، تەنها یەك شت، ئەویش خزمەتكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە، ئەمە بۆ ئەوانە ئەركە و دەبێ بیكەن و دەشیكەن و بەردەوام دەبن.
گەشەسەندنی ئەمڕۆی هەولێر، ئەوەی ئەمڕۆ لە هەولێر كراوە لە ئەنجامی شەونخوونی و خزمەتی زۆر و بەردەوامی ئەو خۆشەویستانە بووە كە لە هەولێر خزمەتیان كردووە و شەونخوونییان كردووە و هەولێریان گەیاندووه‌تە ئەم ڕۆژە، پێویستییان بە دەنگی ئێوە هەیە. لە ڕۆژی دەنگدان داواتان لێ دەكەم بە چوون بۆ سه‌ر سەندووقی دەنگدان، دەنگی خۆتان بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن كە زامنی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە.
دیارە ئێمە لە هەندێك گوند و ناوچە و دەڤەر سەركەوتنمان بەدەست نەهێناوە، خزمەتگوزاری لە ئاستی چاوەڕاوانی نەبووە، بەڵام بە گشتی لەو شوێنانەی خەڵك متمانەی خۆیان داوە بە پارتی، هەلومەرجی ژیان بەرەو باشتر ڕۆیشتووە. ئاوەدانكردنەوە بۆتە میوانی سەدان هەزار كەس. كارەبا و ئاو سەدان هەزار ماڵی ڕۆشن و ئاوەدان كردۆتەوە. سەدان هەزار منداڵ پەروەردە كراون. هەزاران نەخۆش خزمەتی تەندروستییان بۆ كراوە. سەدان هەزار كیلۆمەتر ڕێگەوبان قیرتاو كراون، هاتوچۆی خەڵك ئاسانتر كراوە.
زۆر لە ئێمە بیر لەوە ناكەینەوە كە ڕۆژانە هەزاران فەرمانبەر و كارمەند لە شار و شارۆچكەكاندا خرمەتی هاووڵاتی دەكەن. ئەمڕۆش كە بەرەو سەندووقەكانی دەنگدان دەچین، دەنگدانتان بە نوێنەرانی پارتی بۆ گشت پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، واتە بەردەوامی لە سیاسەتی ئاودانكردنەوە، بەردەوامیی گەشەی ئابووری، بەردەوامیی پەرەپێدانی ئاسایش و ئارامی لە هەرێمی كوردستاندا كە هیوادارم ئێوە ئەو ڕۆژە ئەوە بكەن.
ئێمە لە پارتی دەزانین چۆن پێكەوە كار بكەین، خاوەنی ئەزموونی خزمەتگوزاری و بەڕێوەبردن و پاراستنی مافی هاووڵاتیانی كوردستانین. دەنگدان بە كاندیدەكانی پارتی، واتە بەردەوامیی سەقامگیری و ئارامی، واتە بەردەوامی لە سیاسەتی سنگفراوانی و پێكەوەژیان و لێبووردەیی. دەنگدان بە پارتی واتە هەنگاو بەرەو ئاییندەیەكی گەشتر بۆ خۆمان و بۆ نەوەی داهاتوومان.
خۆشەویستان..
ئەمڕۆ ئێمە پێكەوە لێرە پەیامی وەفاداریمان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و خوێنی شەهیدان دووپات دەكەینەوە و دەڵێین: ڕۆژی دەنگدان، پێكەوە بەرەو سەندووقی دەنگدان دەڕۆین بۆ دەنگدان بە پارتی دیموكراتی كوردستان. بەرەو دەنگدان بۆ ئەو خۆشەویستانەی ئەمڕۆ لە بەردەمی ئێوەدا وەستاون و ئەم بەڕێز و ئازیزانەی لێرەن، هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوە دەبێت خزمەتی هاووڵاتیانی كوردستان بكەن.
هیوادارم لە بیرتان نەچێت، ئەركی سەرشانی خۆتان بەجێ بگەیەنن. لە بیرتان نەچێت ئەركی سەرشانی ئێوە ئەوەیە بچن بۆ دەنگدان، دەبێ پێكەوە بچین و نابێ ئەو ئەركە پشتگوێ بخەین. لەو ڕۆژەدا ئەوەی دەتوانێت دەنگ بدات و مەرجی دەنگدانی هەیە، ئافرەت، ژن، پیاو، پیرەمێرد، پیرەژن، دەبێ هەموومان بەرەو سەندووقی دەنگدان بچین وه‌ك وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان، بۆ خزمەتكردن و ئاوەدانكردنەوەی زیاتری كوردستان، بۆ سەقامگیریی ئاسایشی زیاتر لەم وڵاتە، ڕۆژی 30ی نیسان بەرەو سەندووقی دەنگدان بچین بۆ دەنگدان بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئێوەش سەركەوتوو بن و هیوادارم هەمیشە لە خۆشی‌دا بن و هەمووتان بەخێر بێن بەسەرچاو.




