ڕاپرسیی پەیمانگەی كوردستان: پارتی 37 کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەباتەوە

هەولێر-KDP.info/ پەیمانگەی كوردستان بۆ پرسە سیاسییەكانلە دواراپرسیدا سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەدەستهێنانی 13 کورسیی بۆ ئەنجووومەنی پارێزگای هەولێر، 5 کورسیی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و 19 کورسیی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک زۆر لە پێشەوەی لایەنەکانی دیکەیەوەیە.
ڕاپرسییەکەی پەیمانگەی كوردستان بۆ پرسە سیاسییەكانلەم مانگەدا و لە نێوان 8 بۆ بۆ 13ی 4ی 2014 ئەنجام داوە. تێیداسێ هەزار فۆڕم دابەش کراون، 2 هەزار و 990-یان گەڕاونەتەوە، لە نێوان 14 بۆ 16-ی ئەم مانگەشدا کاری داتا و کۆمپیوتەر بۆ وەڵامەکان کراوە.
ئەو نموونەیەی هەڵبژێردراوە، نموونەیەكی هەڕەمەكی هێشوویی بووە، واتە لە چینێکی دیاریکراو نەپرسراوە، بەڵکو لە خەڵکی جیاواز لە گەڕەک و فەرمانگە و بازاڕ و خوێندنگا و شوێنەکان بە گشتی پرسراوە، هاوکات ژمارەی دەنگدەرانیش كراوە بەبنەما بۆ وەرگرتنی نموونەی راپرسییەكە.
شوێنەكانی ئەنجامدانی راپرسییەکە
لە خەڵکی 3 پارێزگای هەرێمو کوردستان پرسیار کراوە، لە پارێزگای هەولێر: سەنتەری شار و شارۆچکەکانی، وەک سۆران، رواندوز، چۆمان، بنەسڵاوە ، خەبات، كۆیە، شەقڵاوە، مێرگەسور.
پارێزگای دهۆك: سەنتەری شار و شارۆچکەکانی وەک سێمێل، زاخۆ و ئامێدی
پارێزگای سلێمانی: سەنتەری شار و شارۆچکەکانی هەڵەبجە، سیدسادق، دوكان، دەربەندیخان، شارەزور، قەڵادزێ، رانیە، كەلار، كفری، چەمچەمال و هەلەبجەی تازە.
بەشداربووانی راپرسی
پێشبینییەكانی پەیمانگەی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی كوردستان لەژێر رۆشنایی ئەم راپرسییەی كە ئەنجام دراوە، بە رەچاوكردنی رێژەی هەڵە بە 1% واتە دەتوانین بڵێین هەر قەوارەیەكی سیاسی تەنها كورسییەك زیاتر یان كەمتر بە دەست بهێنێت لەم دەرئەنجامانەی خوارەوە: ـ
هەولێر
30 کورسی
25 گشتی
5 کۆتا
ئەمە ئەو کورسییانەن کە کۆمیسیۆن دایناون بۆ هەولێر، لەو 30 کورسییە پەیمانگای کوردستان پێشبینییەکانی بۆ قەوارە بەشدارەکانی هەڵبژاردن بەم جۆرەن:
0- پارتی دیموکراتی کوردستان، 13 کورسی
1- بزووتنەوەی گۆڕان، 4 کورسی
2- یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، 3 کورسی
3- یەکگرتووی ئیسلامی، 2 کورسی
4- کۆمەڵی ئیسلامی، 2 کورسی
5-لایەنەکانی تر، 1 کورسی
سەبارەت بە شاری سلێمانی کە ژمارەی کورسییەکانی 32 کورسین.
سلێمانی
32 کورسی
31 گشتی
1 کۆتا
لەبەر رۆشنایی وەڵامی بەشداربووانی راپرسییەکە، پەیمانگای کوردستان وا مەزەندە دەکات کە پارتی دیموکراتی کوردستان 5 کورسی، بەو پێیەی پارتی بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پێشو یەکەم بووە، بۆیە وەک پارتی یەکەم لە راپرسییەکەدا ناوی هاتووە.
ئەنجامەکانی پارێزگای سلێمانییش بەم جۆرەن:
0- پارتی دیموکراتی کوردستان، 5 کورسی
1- بزووتنەوەی گۆڕان، 12 کورسی
2- یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، 7 کورسی
3- یەکگرتووی ئیسلامی، 4 کورسی
4-کۆمەڵی ئیسلامی، 3 کورسی
سەبارەت بە پارێزگای دهۆک 28 کورسی بۆ ئەنجومەنی پارێزگا هەن.
دهۆک
28کورسی
25گشتی
3 کۆتا
وەک پێشبینی کراوە ئەنجامەکانی دهۆک بەم جۆرە دەبن:
0- پارتی دیموکراتی کوردستان، 5 کورسی
1- بزووتنەوەی گۆڕان، 1 کورسی
2- یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، 2 کورسی
3- یەکگرتووی ئیسلامی، 3 کورسی
پەیمانگەی كوردستان بۆ پرسە سیاسییەكان، ناوەندێكی تایبەتە بە بواری راپرسی و توێژینەوە، لە ساڵی 2005 دامەزراوە تائێستا زیاتر لە 89 راپرسی سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەكان ئەنجام داوە.
لەو پەیمانگایەدا راپرسیی وەرزەی هەیە، کە هەر چوار مانگ جاریك دەکرێت و تایبەتە بەگشت سێكتەرەكانی وابەستە بە حكوومەت، بەر لە هەڵبژاردنی 21ی 9ی 2013، پەیمانگای کوردستان راپرسییەکی سەبارەت بە ئەنجامە پێشبینیکراوەکانی هەڵبژاردن ئەنجام دا و نزیکەی 95%ی پێشبینیەکانیان دروست دەرچوون، بۆ نموونە 37 کورسییان بۆ پارتی دانابوو، 38ی هێنا، 24یان بۆ گۆڕان پێشبینی کردبوو، 24ی هێنا، 20 کورسیان بۆ یەکێتی مەزەندە کردبوو، 18ی هێنا، بۆ کۆمەڵ 4 کورسییان پێشبینی کردبوو، 6ی هێنا، بۆ یەکگرتووش 8 کورسییان مەزەندەکردبوو، 10ی هێنا، کەواتە ژمارە پێشبینیکراوەکانیان زۆر لە ئەنجامەکانی کۆتایی نزیک بوون.




