٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گەلانی تورکیا 10ـی ئاب، ڕاستەوخۆ سەرۆککۆمار هەڵدەبژێرن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ گەلانی تورکیا رۆژی10ـی ئاب، دەچنە سەر سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و، لە مێژووی کۆماری تورکیادا یەکەمجارە سەرۆک راستەوخۆ و بە دەنگی خەڵک هەڵدەبژێردرێ.

 بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئانادۆڵ، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا، رۆژی  10ـی ئابی 2014ـی دەست نیشان کرد بۆ بەڕێوەچوونی  خولی یەکەمی دەنگدان بۆ سەرۆککۆمار. لە ئەگەری پێویستبوون بۆ ئەنجامدانی خولی دووەمی دەنگدان، رۆژی 24-ی ئاب دەستنیشان کراوە.

ماوەی سەرۆکایەتیی عەبدولڵا گوول، رۆژی 28-ی ئاب کۆتایی پێ دێ.

ئەو هەڵبژاردنە بۆ یەکەمجارە کە خەڵکی تورکیا کە لە دەرەوەی وڵاتی خۆیان دەتوانن دەنگ بدەن.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار