دیاری حوسێن: پارتی لیستی یەکەم دەبێت، چونکە خاوەنی پەیامی ئاشتیانە و خزمەتگوزارییە

هەولێر-KDP.info/ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک- گەرمیان، دیاری حوسێن، بڕوای تەواوی هەیە بەوەی لە هەردوو هەڵبژاردنی داهاتوو لیسەکانی پارتی لە هەرێمی کوردستان لیستی یەکەم دەبن و لەسەر ئاستی عێراقیش لە یەکەمەکان دەبێت.
دیاری حوسێن کە هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکرایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە، بۆ KDP.info گوتی: "خەڵکی کوردستان بەهۆی ئەزموونی ڕابردووی شەڕەوە دەیەوێت لە وڵاتێکی ئارام بژیێت کە دیموکراسیەت تێیدا بەرجەستە بێت، حکوومەتێکی هەبێت لە هەرێمی کوردستاندا مافەکانی تێیدا پارێزراو بێت"، گوتیشی "بەرنامەی پارتی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تائێستا پەیامی ئاشتی و بەرەوپێشبردنی کوردستان بووە و دڵنیاین لە سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هێنانەدی ئەو خواستانەی خەڵک پشتیوان بە جەماوەری پارتی و هاووڵاتیانی کوردستان دەیبەینەوە و لە هەفتەی داهاتوویشدا دەرئەنجامەکە دەردەکەوێت ".
هاوکات دەربارەی زیادبوونی جەماوەری پارتی دیاری حوسێن گوتی، لە هەموو شوێنەکانی کوردستان پەیوەندی بە پارتییەوە دەکرێت و جەماوەری پارتی زۆر لە هەڵکشاندایە، لە پارێزگای دیالە پێشووتر یەک نوێنەر هەبووە، بەڵام باوەری وایە ئەگەر گرفت نەیەتە پێشەوە، ئەوا دڵنیان ئەو کورسییە دەبەنەوە و، دەشڵێت: "ئومێدمان هەیە ئەو 28 کورسییە لە پەرلەمانی عێراق زیاد بکەین، پارتی لیستی یەکەم دەبێت لە کوردستان و لە ئاستی عێراق بە هەمان شێوە لە پلە یەکەمەکانە".
کارزان هەورامی




