٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆمسیۆن 70 کاندید و قەوارەی سیاسیی سزا دا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- KDP.info/ گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، کۆمسیۆن 70 کاندید و قەوارەی دیکەی سیاسیی سزا داوە، بەھۆی سەرپێچیکرن لە رێنماییەکانی کۆمسیۆن.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، سەفا مووسەوی، رایگەیاند: ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بەھۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی کۆمسیۆن تایبەت بە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان، بڕیاری دا بە سزادانی 70 کاندید و قەوارەی سیاسی.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە 30/4/2014 بەڕێوە بچێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار