٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چنار سەعد: خەڵکێکی زۆر پەیوەندی بە پارتییەوە دەکەن، بەڵام نامانەوێت بیکەینە کەرەستەی هەڵبژاردن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- / KDP.info ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، چنار سەعد عبدولڵا دەڵێت، "پارتی لە پلەی یەکەم و براوە دەبێت لە هەڵبژاردنەکان" ئەوەش دەخاتە ڕوو کە خەڵکێکی زۆر پەیوەندی بە پارتییەوە دەکەن، بەڵام نایانەوێت بیکەنە کەرەستەی هەڵبژاردن .

 

ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، چنار سەعد عبدولڵا لە لێدوانێکدا بۆ KDP.infoلەبارەی هۆکاری پەیوەندیکردنی خەڵک بە پارتی دیموکراتی کوردستان و زیادبوونی جەماوەریەوە دەڵێت: "یەکێک لە هۆکارەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خەڵکی کوردستان دوای ئەوەی کە ئەزموونی حوکمڕانیی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە ئێستادا بینیوە، سەرەڕای ئەو مێژووە دەوڵەمەند و پاکەی کە لە پێشووتردا لە شۆرشەکانی گوڵان و ئەیلوول تۆماری کردووە، لەمڕۆدا دەبینین کە خەڵکی بە هۆشیاییەوە سەیری ئەو ئەزموونە دەکات و بەراوردی دەکات لەگەڵ توانای لایەنە سیاسییەکانی تر، بۆیە هەست دەکەن پارتی بە راستی ئەو لایەنە سیاسییەیە کە دەتوانێ جێگای متمانەی ئەوان بێ".

گوتیشی: "خەڵکانێک و جەماوەر و هەوادار و لایانگری لایەنە سیاسییەکانی تریش ناتوانن چاوپۆشی لەو راستییە بکەن، کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماوەی حوکمڕانیی خۆی بە تایبەتی لەو ناوچە جوگرافیایانەی کە نفوس و کاریگەریی بەهێزتر بووە، ئاوەدانی و بوژانەوەی کەرتەکانی خزمەتگوزاری بە گشتی و ئەمنیەت و ئاسایش و پێگەی پارتی لە مەسەلەی پەیوەندیی نێودەوڵەتی و دیپلۆماسی، پەیوەندیی هەرێمایەتی، ئەو هەڵوێستە نەتەوەییانەی سەرۆک بارزانی وەکو سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەردەم هەیبووە و هەیەتی، تەحەداکردنی ئەولایەنانەی کە بیانەوێ پێشێلی مافەکانی ئەو میللەتە بکەن و راوەستان لەبەردەم ئەو دۆخانەی کە سەختن، رەنگە هەموو کەسێک بەرگەی نەگرێ، ئەمانە هەمووی بوونەتە هۆکاری ئەوەی کە خەڵکی متمانەی بە پارتی دیموکراتی کوردستان بەهێزتر بێت".

چنار سەعد دەشڵێت: "خەڵک بە دوای ئەوەوەن زیاتر لە پارتی نزیک ببنەوە چونکە پێیان وایە ئایندەی هەرێمی کوردستان لەسەر شانی پارتی دیموکراتی کوردستانە و دەیانەوێ شەریک بن لە دروستکردنی ئەو مێژووە پرشنگدارەی کە پارتی لە ئایندەدا بۆ خەڵکی کوردستانی دەستەبەر دەکات"، گوتیشی: "لە ئێستادا خەڵکانێکی زۆر ڕوو لە سیاسەت و بەرنامە و کاندیدانی پارتین، بەڵام ئێمە نامانەوی بیکەینە کەرەستەی بانگەشەی هەڵبژرادن و ئەو خەڵکە ئیبراز بکەین، ئەوەش تازە نییە، ئەوە چەند ساڵێکە ئەو جموجۆڵە دەبینرێت و خەڵکی دێنە ناو پارتییەوە، بەڵام پارتی کەمتر ویستوویەتی ئەم مەسەلانە دەر بخات، بەڵام بە باشی دەزانین کە خەڵکێک بە قەناعەتەوە بڕیار بدەن خەباتی خۆیان لە ناو پاتی درێژە پێ بدەن".

چینار سەعد گوتیشی، پارتی ناتوانێ دەرگای خۆی لەسەر ئەو خەڵکانە دابخات کە خواستی هاتنە نێو ڕیزەکانی پارتی هەیە.

 

بەكر و كارزان هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار