٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان چالاکیی نابێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info/نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانئ، ئازاد حەمەدەمین ڕایگەیاند کە، ئەمڕۆ کە رۆژی رۆژنامەگەریی کوردییە، سەندیکاکەیان هیچ مەراسیمێک ساز نادات. ئەو دەڵێت، میدیاکاران لە هەرێمی کوردستان خەریکی بانگەشەی هەڵبژاردنن بۆ هەڵبژاردنەکانی 30/4.

 

نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، دەربارەی 116-مین ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییەوە و ساز نەدانی چالاکی، گوتی له‌ عێراق و كوردستان دوو هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ده‌چن و کەناڵ و میدیاكارانیش سه‌رقاڵی روماڵ و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن.

بەڵام ئەو دەڵێت، لە بارەگاکانیان پێشوازیی لەو‌ رۆژنامه‌نووسانە ده‌كه‌ن کە خواستی سەردنکردنیان هەیە.

دەربارەی ‌ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، گوتی: ئەگەرچی ڕەوشی مێدیا لە هەرێمی کوردستان بێ کەوموڕیی نییە، بەڵام توانراوە سوود له‌ ئه‌زموونی وڵاتانی دیکە وه‌ربگریێت، رۆژ به‌ رۆژ خه‌ریكه‌ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ دێنه‌ ئارا کە دەخوازن پشت بە سه‌رچاوه‌ی داهاتی خۆیان دەبه‌ستن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار