گوشارەکانی دەوڵەتى یاسا بۆ بەدەستهێنانی دەنگەکانى هێزەکانى عێراق مەترسیی ناوەتەوە

هەولێر/KDP.infoئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەران دەڵێت، داوا لە کۆمسیۆن کراوە ئاگادار بێت لەوەى دەوڵەتى یاسا گوشار دروست نەکات بۆ هێزەکانى عێراق کە دەنگ بە لیستێکى دیارى کراو بدەن و، ئەوەش دەخاتە ڕوو لایەنى دەستەڵات لە عێراق ئەوەى پێى خۆشبێت ئەنجامى دەدات.
ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، سەبری دەروێش، دەربارەى مەترسیى گوشار خستنەسەر هێزە سەربازییەکانى عێراق بۆ دەنگدان بۆ KDP.infoگوتى: "بە راستى مەترسییەکى زۆر هەیە کە دەنگدەرى سەربازى لە عێراق گوشاریان بخرێتەسەر لەلایەن دەوڵەتى یاساوە، چونکە دەوڵەتى یاسا دەستور پێشێل دەکات و، سەربەخۆ کار دەکات و خۆى سەپاندووە بەسەر دامەزراوەکانى حکوومەت، تەنیا پەرلەمان ماوە کۆنترۆڵى بکات".
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی، داوا لە کۆمسیۆن کراوە ئاگادار بێت لە لادانى ئەو گوشارەى لەسەر هێزەکانى عێراق دانراوە بۆ دەنگدان بە لیستێکى دیارىکراو.
لەلایەکى دیکەوە سایتی (وردنا) له زاری حامد موتڵه‌گ، په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی عیراقییه بڵاوی کرده‌وه که هه‌ر گوشارێک بۆ سه‌ر ئه‌ندامان و کارمه‌ندانی هێزه‌کانی ناوخۆ و به‌رگری له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌کانیانه‌وه، ده‌چێته چوارچێوه‌ی ناپاکیی سه‌ربازی و داوای له کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش کرد، بایه‌خی زیاتر به ده‌نگدانی تایبه‌ت بدات.
به گوته‌ی موتڵه‌گ، ئه‌م ترس و هۆشداریدانه هه‌ر له‌خۆ و بێبنه‌ما نییه، چونکه له ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی پێشوو، رێکخراوی چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌کان، چه‌ندین پێشێلکارییان له‌وباره‌یه‌وه تۆمار کردووه.
کارزان هەورامى




