٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لقی چواردەی پارتی لە مووسڵ: پێشبینی دەکەین نزیکەی 10کورسی بە دەست بێنین

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- تایبەت بە KDP.info/بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ دەڵێت، دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم ھەڵبژاردنە زۆر زیاد دەکات و پێشبینی دەکەن نزیکەی 10کورسی بە دەست بێنن.

بەرپرس راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بە KDP.INFOراگەیاند: لە سنووری پارێزگای مووسڵ بەردەوام کۆڕ و کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵکی ئەو ناوچەیە ئەنجام دەدەین و بەپێی ئەو پێشوازییە گەرموگوڕەی لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت، پێشبینی دەکەین دەنگێکی زۆر زیاتر بەراورد لەگەڵ ھەڵبژاردنی رابردوو بە دەست بێنین.

سەعید مەموزینی گوتیشی: پارتی دیموکراتی کوردستان کاری باشی لە مووسڵ کردووە و خزمەتێکی زۆری ئەو شارەی کردووە و ھەمیشە خۆی بە نوێنەری راستەقینەی خەڵک زانیوە، بۆیە خەڵکی ئەمەی لەبەر چاوە و دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدات.

مەموزینی راشیگەیاند: "بەپێی قەبارەی پارتی لە مووسڵ و ئەو پێشوازییە گەرموگوڕەی لە پارتی دەکرێت لەو سنوورە پێشبینی دەکەین نزیکەی 10کوردسی بە دەست بێنین، جگە لە کۆتای کەمینەکان."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار