٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحموود محەممەد: پێویستە یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد بپارێزین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDp.info/ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحموود محەممەد، بە ثێویستی دەزانێت یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد بپارێزرێت بۆ ئەوەی هێز و توانای هەموو کوردستانییەکان بۆ ئەوە بێت سەنگ بدرێت بە ناوخۆی کوردستان و، لەسەر ئاستی پێوەندییە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەکانیش کە یەکڕیزیی پێوە دیار بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەوەی کە دەیەوێت لەگەڵ لایەنی عێراقی و لەگەڵ لایەنەکانی تریش باسی بکات و حیسابێکی سەردەمیانە بۆ ئەم دۆخە بکرێت.

 لە دیدارێکی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحموود محەممەد ڕایگەیاند: پێویستە  یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد بپارێزین بۆ ئەوەی هێز و توانای هەموو کوردستانییەکان بۆ ئەوە بێت بتوانین سەنگێک بدەین بە ناوخۆی کوردستان، هاوکات ئەو سەنگە لە پێوەندییە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەکانمان لە ناوچەکەدا هێزێک بداتە کورد تا بتوانرێت بە شێوازێک گفتوگۆ لەگەڵ ئەو خەڵکانەدا بکات، کە یەکڕیزیی پێوە دیار بێت، هەروەها بتوانێت ئەوەی کە دەیەوێت لەگەڵ لایەنی عێراقی و لەگەڵ لایەنەکانی تریش باسی بکات و حیسابێکی سەردەمیانە بۆ ئەم دۆخە بکرێت.

پێوەست بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی گوتی، "گرنگییەکەی لەوەدایە ژمارەیەک پەرلەمانتار، ژمارەیەک خەڵکی بە توانای خۆمان، رەوانەی بەغدا بکەین، بۆ ئەوەی بتوانن لەم قۆناغە هەستیارەی کە دەمانەوێت عێراق بە شێوازێکی نوێ بونیات بنرێتەوە و هەموو لایەنەکانی بونیاتنانەوە بە شێوازی نوێ و سەردەمیانە بێت، دوور بکەوینەوە لەو تێڕوانین و لەو تێگەیشتنانەی کە لە ماوەی رابردوودا بۆ چۆنیەتیی بونیاتنانی دامودەزگاکان هەبوون."

دەربارەی هەڵبژاردنەکانیش گوتیشی: "بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئەوەی بە لامانەوە گرنگە خەڵکی کوردستان پتر جەخت لەسەر ئەوە بکەنەوە دەنگ بە خزمەتگوزاریی زیاتر بدەن، دەنگ بەو کەسانە و بەو لایەنە بدەن کە ئارامی و ئاساییشی بۆ دابین کردوون، بێگومان دەنگ بەو لایەنە دەدەن کە لە خەمی بەرەوپێشبردنی بوارە جیاکانی ژیانی کۆمەڵگەی کوردستانیدایە، چ لە بواری ئابووری یان لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە و پەروەردە و تەندروستی و رۆشنبیری و بواری پەرەپێدانی ئازادییەکان و بونیاتنانەوەی تاکی کوردی لەسەر بناغەی لێهاتوویی، هەروەها بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووریی وڵاتەکەمان بە شێوازێک بێت خەڵکی کوردستان بە خۆشگوزەرانییەوە تێیدا بژیێ."

 

هەواڵی پەیوەندیدار