٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو قەوال سلێمان سڤۆ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەرێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو قەوال سلێمان سڤۆ

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی قەوال سلێمان سڤۆ کەسایەتیی ناسراوی کۆمەڵایەتی و ئەندامی ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدیان و مەزنی قەوالەکانی ئێزدیمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشیی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. ڕۆڵی جوامێرانەی قەوال سلێمان سڤۆ لە بەگژداچوونەوەی زوڵم و زۆری نەیارانی گەلەکەمان و پارێزگاریکردنی لە ناسنامەی کوردایەتیی ئێزدیان لەیاد ناکرێت و لە لاپەڕەکانی مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا دەنووسرێتەوە.

لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە قەوال سلیمان سڤۆ بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

 

 مسعود بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

21/4/2014

هەواڵی پەیوەندیدار