٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەردوو كۆمەڵەی شەهیدانی زیندوو و كەمئەندامانی سەنگەر، پەیمانیان بۆ لیستەکانی 76 و 213 دووپات كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە –KDP.info/ هەردوو كۆمەڵەی شەهیدانی زیندوو و كۆمەڵەی كەمئەندامانی سەنگەر، پەیمانی خۆیان دووپات كردەوە كە دەنگیان بۆ هەردوو لیستی76-ی ئەنجوومەنی پاریزگاكان و 213-ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت.

بەمەبەستی دووپاتكردنەوە و  پشتگیری لە هەردوو لیستی76-ی ئەنجوومەنی پاریزگاكان و 213-ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی سەرجەم گەلی كوردستانە بەهەموو چین و توێژەكانەوە و بۆ دەربرین هەستی سۆز و وەفا بۆ قوربانیانی هەڵەبجە هەردوو كۆمەڵەی شەهیدانی زیندوو و كۆمەڵەی كەمئەندامانی سەنگەر ئەمرۆ لە شاری سلیمانییەوە سەردانی شاری هەڵەبجەیان كرد و لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجەش لە هۆڵەكانی یادگاری دوای بیرهێنانەوەی ئەو كارەساتەی كە بەسەر ئەو شارەدا هات، پەیمانی خۆیان دووپات كردەوە كە دەنگیان بۆ لیستەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت، چونكە هەر ئەو پارتییە ئەتوانیت خزمەت بە خەڵكی كوردستان بكات، چ لە رووی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و چ لە رووی ئەمنیەت و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان لە هەر شارێكی كوردستان بێت.

هەر لەو سەردانەیان دوای دانانی تاجەگوڵینەیان لە مەزاری شەهیدان، سوپاسی سەرۆك بارزانییان كرد كە بریاری بە پاریزگابوونی هەڵەبجەی دەركرد و داواشیان كرد لە ئایندە بە كار و پرۆژەكانیان خزمەتی كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە بكات، چونكە هەمیشە سەرۆك بارزانی خەمخۆری كەسوكاری شەهیدان و كەمئەندام و شەهیدانی زیندووی كوردستان بووە.

 

بێخاڵ خالید- هەڵەبجە

هەواڵی پەیوەندیدار