٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ. دوو سەربازی کورد کوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- تایبەت بە KDP.info/ لە ئەنجامی چەند کردەوەیەکی تیرۆرستی لە مووسڵ 15کەس بوونە قوربانی کە دووانیان کوردن.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بە kdp.infoـی راگەیاند: ئەمڕۆ لە گەڕەکی (سوکەر) کە دەکەوێتە رۆژھەڵاتی مووسڵ تەقینەوەیەک روویدا، لە ئاکامدا دوو سەربازی کورد شەھید بوون، بە ناوەکانی رۆستەم و یاسین.

سەعید مەموزینی راشیگەیاند: لە گەڕەکی عەربییەش تەقینەوەیەکی دیکە روویدا، لە ئاکامدا 12کەس بریندار بوون.

ئەو گوتیشی:ھەر ئەمڕۆ لە مووسڵ پۆلیسێکی دیکەی ھاتوچۆ کوژرا، بەمەش لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئەمە حەفتەمین پۆلیسی ھاتوچۆیە بکوژرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار