٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: بە بەڵگەوە دەیسلمێنین کە مالیکی لە زۆرینەی ماددەکان دەستووری پێشێل کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بە KDp.info/ سەرۆکوەزیرانی عێراق، نووری مالیکی، نكوڵی دەكات لەوەی كە تەنانەت لە یەک ماددەی دەستووریدا پێشێلكاری كردبێت و، پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت، بە بەڵگەوە دەیسلمێنین مالیکی زۆرینەی ماددەکانی دەستوری پێشێل کردووە.

نووری مالیکی هاوكات رایگەیاندووە، کورد مافی ئەوەی نییە بڕیاری جیابوونەوە بدات، چونکە لە کاتی دەنگدان لەسەر دەستووری عێراق چارەنووسی خۆی دیاری کردووە؛ پوەست بەم پرسەیش ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ھاوپەیمانیی کوردستانی، ئازادئەبوبەرکر، بە kdp.infoـی راگەیاند: راستە کورد دەنگی لەسەر دەستوور داوە کە سیستەمەکەی فیدراڵییە، بەڵام نووری مالیکی بیری چووەتەوە كە لە دیباجەی ئەو دەستوورەدا ھاتووە، ئەگەر دەستوور جێبەجێ نەکرێت یەکپارچەیی عێراق وەک خۆی نامینێت، بۆیە پێویستە پرسیار لەخۆی بکات ئایا پابەند بووە بە دەستوور و لە چەندین شوێن پێشێلی دەستووری نەکردووە، لەبەر ئەوە ھیچ ماددەیەکی دەستووری نەماوە پێشێلی نەکردبێت، ھەر بۆیەش کورد مافی خۆیەتی ئەگەر دەستوور پێشێل کرا بڕیارێکی دیکە بدات.

مالیکی ئەوەشی گوتووە، کە تەحەددا دەکات یەک ماددەی دەستووری پێشێل نەکردووە و بەڵگەی ھەیە لایەنەکانی دیکە دەستووریان پێشێل کردووە، ئەو پەرلەمانتارە کوردە وەڵامی مالیکی دەداتەوە و دەشڵێت: ئەگەر بە کورتی ئاماژە بە ھەندێک پێشێلکارییەکانی مالیکی لە دەستوور بکەم، ماددە یەکی دەستوور باس لە سیستەمی فیدراڵی دەکات لە کوێی دنیا ھەیە یەک ھەرێمی فیدراڵی ھەبێت؛ چەندین پارێزگا داوای بەھەرێمبوون دەکەن و رێگرییان لێ دەکات و لە ماددەی چوارەم باس لەوە دەکات زمانی کوردی زمانێکی فەرمیی عێراقە، کوا لە بەغدا زمانی کوردی فەرمییە و لە ماددەی نۆی دەستوور ھاتووە سوپا تەنھا بۆ پاراستنی سنوورەکانە، بەڵام ئێستا سوپا لە ناو شارەکانە و لە ماددەی112باس لەوە دەکات ئەو پارێزگا و ھەرێمانەی نەوتیان لێ بەرھەم دەھێندرێت پێویستە لەو بەرھەمە سوودمەند بن، بەڵام لەمەشیان مالیکی رێگری دەکات، بۆیە ئەمە تەنھا بەشێکن لە پێشێلکارییەکان و چەندین پێشێلکاریی دیکەیشی لە دەستوور ئەنجام داوە.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار