٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین: پێشبینی دەكەین لە سنووری پارێزگای دیالە دوو كورسی بە دەست بهێنین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ بەرپرسی لقی 15ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین دەڵێت، لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای دیالە زیاد دەكات و پێشبینی دەكەن دوو كورسی بە دەست بهێنن.

بەرپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: ئێمە لە سنووری خۆمان لیستێكی هاوبەشمان هەیە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە لە شەش حیزب پێك هاتووە و هەشت كاندیدمان هەیە و دوو لەو كاندیدانەش بە ناوەكانی مامۆستا رەفعەت ئاغاموراد و هودا ساڵحن و ئێمەیش بەردەوامین لە بانگەشەكردن و پێشكەشكردنی بەرنامەی خۆمان بۆ هاووڵاتیان و تائێستاش پێشوازییەكی زۆر گەرممان لێ كراوە. گوتیشی: پێشبینی دەكەین دەنگێكی زۆر باش بەدەست بهێنین و ئەم جارە بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی رابردوودا دەنگەكانمان زۆر زیاد دەكات.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا راشیگەیاند: لیستەكەی ئێمە 258ـە و لەو ناوچانە كوردی لێیە رەفعەت ئاغا موراد كار دەكات كە ژمارەكەی 2ـە و گرنگییەكی زۆرمان پێ داوە و ئەگەرێكی زۆر هەیە سەر بكەوێت و لە ناوچە عەرەبنشینەكانیش هودا ساڵح دانراوە كە لە سنووری پارێزگای دیالە 900 هەزار دەنگدەر هەیە كە 200 هەزاری دەنگدەری كوردە، ئەگەریش رێژەیەكی باشی دەنگدەر بەشداری بكەن، بێگومان هودا ساڵحیش سەر دەكەویت، كەواتە ئێمە گەشبینین لەو سنوورە و هەردوو كاندیدەكانی ئێمەش سەر دەكەون.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە 30/4/2014ـدا بەڕێوە بچێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار