عەبدولباسیت سەیدا: پەیەدەی سەربە ڕژێم، هەڵمەتی بێبنەمای دژبە پارتی و بارزانی بەرپا کردووە

هەولێر-KDP.info/ ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی سووریا، عەبدولباسیت سەیدا دەڵێت، ئەو هەڵمەتەی کە پەیەدە لە ڕێی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنییەوە دژبە پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک بارزانی بەرپای کردووە، هەڵمەتی بەتاڵن و دۆخەکە ئاڵۆز دەکات و هەرگیز خزمەت بە بەرژەوەندیی کورد ناکات.
عەبدولباسیت سەیدا لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک زیاتر نووسیویەتی "پەیەدە شوێنکەتوویەکی ڕژێمی بەشار و خێزانەکەیی و شوێنکەوتوانیەتی، سیاسەتی کۆن – نوێ- کە خۆی لە هێرش وەک ئامرازێک بۆ بەرگریدا دەبینێتەوە پێڕۆ دەکات. هەر ئەوە کە هەماهەنگیی تەواوی لەگەڵ ڕژێم هەیە و پابەندە و پابەندیش دەبێت بە فەرمانەکانی ڕژێمی سووریاوە. بزووتنەوەی لاوانی کورد کە پشتیوانی لە شۆڕش دەکەن سەرکوت دەکات، کاری ڕفاندن و دوورخستنەوە و تیرۆر ئەنجام دەدات، هاووڵاتیانی بێتاوانی کورد و عەرەب و چالاکوان و ڕۆژامەوانان دەکوژێت، سەرباری هەموو ئەوانەیش خۆی دەسەپێنێت."
سەیدا زیاتر نووسیویەتی "کەسانی خوار تەمەنی 18 ساڵی لە کوڕ و لە کچان دەباتە نێو هێزە چەکدارەکەی و شەریکی بازرگانانی شەڕە، هاوکات ئاڵوگۆڕ بە ڕۆڵەکانیانەوە دەکەن لەگەڵ داعش و بە چاودێری و فەرمانی ڕژێم، هەروەها کار لەسەر وروژاندنی هەستی نەتەوەیی دەکات و دروشمەکانی لە نێوەرۆکێکی واقیعی بەتاڵە، هەروەها هەڵمەتێک بەرپا دەکات کە بنەمایەکی پوچی هەیە."




